بۆچی پێویستە ڕۆژانە سێوێك بخۆن؟

:: PM:01:27:12/09/2018 ‌
پەندێكی پێشینان ئاماژەی داوە كە ڕۆژانە سێوێك بخۆن، پێویستتان بە پزیشك نابێت، چونكە سێو یەكێكە لەو میوە گرنگانەی پێویستە بۆ لەش بەهۆی بوونی ئەو پێكهاتە و ئاوێتە و ڤیتامینانەی كە تێیدایە. لێرەدا باس لە سوودەكانی سێو بۆ جەستەی مرۆڤ دەكەین.

یەكەم: پەستانی خوێن ئاسایی دەكاتەوە، سێو دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم كە پەستانی خوێت كۆنتڕۆڵ دەكات، مەترسییەكانی جەڵتە كەم دەكاتەوە.

دووەم: سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، سێو جۆرێك لە دژەئۆكسیدی تێدایە كە ناسراوە بە قوەرستین ئەم دژەئۆكسیدە یارمەتی بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری لەش دەدات، بەتایبەتی دژی هۆكارە دەرەكییەكان.

سێیەم: تەندروستی دڵ، سێو بەهۆی ئاوێتەی دژەئۆكسیدەوە گرنگە بۆ دڵ، چونكە ڕێ لە هەوكردن دەگرێت و كۆڵیسترۆڵی LDL كەم دەكاتەوە، هەروەها ئەو ڕیشاڵە تواوانەی كە لە سێودا هەیە، ئاستی كۆڵیسترۆڵ دادەبەزێنن.

چوارەم: شەكرە ڕێك دەخات، لە سێو جۆرە ترشێك هەیە پێی دەگوترێت گالاكتورۆنیك  پێویستی لەش بۆ ئەنسۆلین كەم دەكاتەوە و یارمەتی رێكخستی شەكرە دەدات.

پێنجەم: دابەزاندنی كێشی، سێو هەستی برسیتی كەم دەكاتەوە چەند كالۆرییەكی كەمی تێدایە، بۆیە خۆراكێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كێشیان كەم بكەنەوە، چونكە سێو جۆرێك ڕیشاڵی تێدایە كە ناسراوە بە پێكتەن.

شەشەم: دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە، توێژینەوەیەكی زانكۆی كۆڵن سەلماندوویەتی، كە لە توێكڵی سێودا ئاوێتەیەك هەیە كە توانایی گەشەكردنی خانەی شێرپەنجەی كەم دەكاتەوە و بەتایبەتی شێرپەنجەی سنگ، جگەر، ریخۆڵە گەورە.

حەوتەم: ئێسك دەپارێزێت، توێژینەوەیەكی فڕەنسی ئاوێتەی (فلافۆنۆید)ی دۆزیەوە لە سێودا بەناوی پهلۆریدزین، ئەم ئاوێتەیە ڕێ لە كەمپتەوی ئێسك دەگرێ، بە تایبەتی لەو ئافرەتانەی لە تەمەنی نائومێدیدان واتە دوای نەمانی سووڕی مانگانە.


وشە - ئاوات ئازاد