بڕیارێك لە كۆمسیۆنەوە

:: PM:06:47:12/09/2018 ‌
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەنگدان بڕیارێكی دەركرد و ڕای گەیاند، ئەو دەنگدەرەی نووسین و خوێندن نازانێ تەنیا كەسی پلە یەكی بۆی هەیە دەنگەكەی بۆ بدات.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە، بڕیار دراوە بە هەموار كردنەوەی بڕگەی چوار لە بەشی حەوتەم لە پێڕەوی ژمارە نۆی ساڵی 2018 تایبەت بە پێرەوی دەنگدان.

وەك لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە ئەو دەنگدەرەی خوێندن و نووسین نازانێت یان خاوەن پێداویستی تایبەتە بۆی هەیە تەنیا پشت ببەستێت بە كەسی پلە یەكی و یان پلە دووی بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی دەنگدان  و دەنگی بۆ بدرێ.

بڕیارە ڕۆژی 30ی ئەیلوول هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرێوە بچێت و 773 كاندید لە چوارچێوەی 29 لیست و هاوپەیمانی كێبڕكێ‌ لەسەر 111 كورسی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم