توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر جیناتی ئه‌و كه‌سانه كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی قژ و مووی پێستیان سووره، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه قژ سووره‌كان كه‌سی نائاسایین و پاڵه‌وانی سروشتن.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی داوه، شاره‌زایان تێبینیان كردووه، قژ سووره‌كان به‌رده‌وام كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو و پێشه‌نگن، ئه‌مه‌یش وای لێ كردوون له‌سه‌ر جیناتی ئه‌وان بكۆڵنه‌وه و گفتوگۆیه‌كی چڕ له نێوان شاره‌زایانیش له‌سه‌ر ئه‌م جۆره مرۆڤانه دروست بووه، كه قژسوورن.
به‌مدوایییه په‌رتوكێك به‌ناوی "قژسووره‌كان گه‌وره‌ن" بڵاوبووه‌وه و "ئارین لا رۆزا" نووسیویه‌تی، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وانه‌ی قژیان سووره كه‌سانی ئاسایی نین، به‌ڵكوو زۆر خۆراگرن به‌رانبه‌ر به بێزاركردن و پاڵه‌وانن و به‌رگه‌ی سه‌ختترین دۆخه‌كان ده‌گرن.
هۆكاری سووربوونی ڕه‌نگی قژیشیان بۆ جیناتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه به ناوی "ئێم سی وه‌ن ئاڕ" زانایانی زانكۆی لویزفێل ده‌ڵێن، كه‌سانی قژسوور كاتێك نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ بكرێ، به ڕێژه‌ی 20% كه‌متر پێویستیان به ده‌رمانی سڕكردن "به‌نج"ه، چونكه جه‌سته‌یان به‌هێزه و به‌رگه‌ی ده‌گرن، جیا له‌وه‌یش جه‌سته‌یان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر گرنگی هه‌یه، ئه‌ویش گۆڕانكارییه له پله‌كانی گه‌رمای جه‌سته و زووتر له هه‌ر كه‌سێك هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن و جه‌سته‌یان زۆر به‌خێرایی خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانی پله‌كانی گه‌رما ڕاده‌هێنێت، به‌تایبه‌ت ساردبوونی كه‌شوهه‌وا.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌یش توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندوویه‌تی، به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی قژسووره‌كان كه‌متر پێویستیان به ڤیتامین Dیه، جه‌سته‌یان خۆی به‌شێك له‌و ڤیتامینه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت دا، بۆیه ئه‌گه‌ر تۆ له قژسووره‌كانی ئه‌وا زۆر دڵخۆش به.