ئه‌لۆڤێرا یه‌كێكه له‌و ڕووه‌كانه‌ی كه ده‌توانیت به‌شێوازێكی باش سوودی لێوه‌ربگریت ته‌نانه‌ت شله‌كه‌یشی به هه‌مان شێوه گرینگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته به‌تایبه‌ت پێست.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
aaptiv" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گرینگ‌ترین سووده‌كانی شله‌ی ئه‌لۆڤێرا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، نوێترین توێژینه‌وه كه پزیشكانی پسپۆڕ ئه‌نجامیان داوه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه شله‌ی ئه‌لۆڤێرا گرینگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته و ده‌توانیت به‌شێوازێكی باش سوودی لێوه‌ربگریت، بۆیه لێره‌دا باس له‌و سوودانه ده‌كه‌ین كه شله‌ی ئه‌لۆڤێرا هه‌یه‌تی:
یه‌كه‌م – جوانی به پێست ده‌به‌خشێت: پزیشكانی و پسپۆڕان له بواری پێست ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌گه‌ر رۆژانه شله‌ی ئه‌لۆڤێرا به‌كاربهێنیت بۆ پێستت ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تی ڕزگارت ده‌بێت له زیبكه و په‌ڵه ڕه‌شه‌كان، جگه له‌وه‌یش پێست پاكده‌كاته‌وه و كێشه‌كانی پێست ناهێڵێت.
دووه‌م – ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كان بۆ جه‌سته دابین ده‌كات: یه‌كێكی تر له‌و سوودانه‌ی كه شله‌ی ئه‌لۆڤێرا هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كان و دژه ئۆكسانه‌كان بۆ جه‌سته دابین ده‌كات ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی.