هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی سورێژه‌ی منداڵ له هه‌رێمی كوردستان كۆتای هات و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، كه له سه‌روی سه‌دا 90ی منداڵان كوتراون و تێچونه‌كه‌یش به هاوكاری ڕێكخراوه جیهانیه‌كان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و عێراق بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى ئه‌یلوول، خاڵس قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمى كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی سورێژه‌ی منداڵ كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێ كرد و تا دوێنێ به‌رده‌وام بوو، كۆتای هات و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یش له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بوو".
گوتیشى، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به هاوكاری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی یونی سێف و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بووه و له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، له سه‌ر و 700 هه‌زار منداڵه‌وه ئه‌و كوتانه‌ی كراوه.
زیاتر گوتى، به‌پێی كوتانه‌كانی ڕابردوو ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه له سه‌روی له سه‌دا 90ه‌وه منداڵان ده‌كوترێ، واته له سه‌دا 90ى منداڵانی هه‌رێم كوتراون له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا و بۆ هه‌ر منداڵێكیش چونكه به كوتانی ده‌رزی بووه سه‌ر و یه‌ك دۆلاری تێچووه، پێچه‌وانه‌ی كوتانی ئیفلیجی كه هه‌ر منداڵێك كه‌متر له یه‌ك دۆلاری تێده‌چێت.
ساڵانه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری ڕێكخراوه ته‌ندروستیه جیهانیه‌كان هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی سورێژه‌ی منداڵ و ئیفلیجی منداڵ ئه‌نجام ده‌دات به‌وه‌یش ئه‌و دوو نه‌خۆشیه به‌هۆی كوتانه‌وه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی