به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له گه‌رمیان بوونی حاڵه‌ته‌كانی پیشێڵكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه‌ده‌كات ته‌نیا له‌مساڵدا لای ئه‌وان 70 پیشێڵكاری تۆمار كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی ئه‌یلوول، خه‌بات ڕه‌شید، به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی گه‌رمیان، له لێدوانێكی بۆ "وشه" ڕای گه‌یاند، له ماوه‌ی نۆ مانگی ئه‌مساڵدا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، 70 حاڵه‌تی پیشێڵكردنی مافی مرۆڤ تۆمار كراوه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به به‌روارد به نۆ مانگی ساڵی 2017 ڕووی له زیاد بوون كردووه.
گوتیشی، پێشێڵكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له گه‌رمیان خۆی له ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیان ده‌بینێته‌وه له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهیه‌كانه‌وه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌روه‌ها دواخستنی كه‌یسی زیندانیان له دادگاكان ئه‌ویش جۆرێكه له پیشێلكردنی مافی مرۆڤ چونكه زیندانیان ده‌بێ دۆسیه‌كانیان پاش نه‌خرێت چونكه هه‌ندێكیان بێ تاوانن و مافى خۆیانه بچنه ماڵی خۆیان .
زیاتر گوتى، پیشێڵكردنی مافی نه‌خۆش چ به پشت گوێخستن و ئاوڕ نه‌دانه‌وه له نه‌خۆش بێ چ به‌داخستن و نه‌بوونی بنكه‌ی ته‌ندروستی بێ له هه‌ندێك گوند و له یه‌كێك له كه‌مپی ئاواره‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه ئه‌ویش كه‌مپی "قۆره‌توو"ه له‌نێوان شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و شارۆكه‌ی خانه‌قین.
به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، چه‌ندین حاڵه‌تی لێدان هه‌بووه له‌كه‌مپه‌كان وه‌ك لێدانی پیاو له خێزانی و مامۆستا له قوتابی، هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی دراوه.
سه‌رباری ئه‌وه له‌ناو شاره‌كانیش هه‌مان پیشێڵكاری پیاوان به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان هه‌بووه به‌ڵام به‌هۆی زاڵبوونی كلتوری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شاردراوه‌ته‌وه، بۆیه نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ داوا له هه‌موو هاووڵاتیاین ده‌كات له چی ره‌گه‌زێك بن ده‌توانن سكاڵایان لا تۆماربكه‌ن و به دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ دۆسیه‌كانیان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی