وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه به بڕی 2.6 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی چه‌ك به كۆریای باشوور بفرۆشێت.
ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی به‌رگری سه‌ر به
پنتاگۆن بڵاوی كرده‌وه، گرێبه‌سته‌كه خۆی له فڕۆشتنی شه‌ش فڕۆكه‌ی چاودێری ده‌ریایی له جۆری "بۆسیدۆن بی 8 ئه‌ی" و 64 مووشه‌كی پاتریۆت كه به‌هێزترین دژه مووشه‌كی بالیستیكه.
فڕۆكه‌ی بۆسیدۆن له‌لایه‌ن كۆمپانیای بۆینگه‌وه دروستكراوه و بۆ چاودێری ژێرده‌ریایی و چاودێری كه‌شتی جه‌نگی له‌لایه‌ن وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گرێ و نرخی شه‌ش فڕۆكه‌ی ئه‌م جۆره به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه گه‌یشتووه‌ته 2.1 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریك، دژه مووشه‌كه‌كانیش كه توانای تێكشكاندنی مووشه‌كی بالیستیكیان هه‌یه و له جۆری پاتریۆتن نرخی 64 دانه‌یان گه‌یشتووه‌ته 501 ملیۆن دۆلار.
ئاژانسی هاریكاری و به‌رگری له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و گرێبه‌سته‌كه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه و یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزی پێشكه‌وتنی توانای به‌رگری مووشه‌كی كۆریای باكور ده‌بێ، جیا له‌وه‌یش پشتیوانی له ئامانجه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌كات، ئه‌مه‌یش له ڕێی پشتیوانیكردنی توانا ده‌ریایییه‌كانی سیئۆل.