سه‌ره‌تاى به‌رهه‌م هێنانى
جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی بۆ ئه‌وه‌بوو كه جگه‌ركێشان كه‌م بكرێته‌وه و به‌شێوه‌ك ناسێنرا كه هیچ زیانى بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ نییه، به‌ڵام ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ری ده‌ركه‌وت چه‌ندان ژه‌هری كیمیایی تێدایه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌ری خستووه كه كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ دوو هێنده ده‌كات له چاو جگه‌ره كێشی ئاسایی.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی كه له زانكۆی كالیفۆرنیا ئه‌نجام دراوه له ئه‌مه‌ریكا بۆ 70 كه‌س،ده‌ركه‌وتووه جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ دوو هێنده زیاد ده‌كات، توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی و جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنێ به‌یه‌كه‌وه ده‌كێشن مه‌ترسیتووش بوونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ پێنج جار زیاتره له جگه‌ره كێشه‌كانی تر.
پرۆفیسۆر ستانتۆن گلانتز نووسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی ده‌كێشن به‌رده‌وام ده‌بن له كێشانی جگه‌ره‌ی كلاسیكی ئاسایی، به‌رده‌وام بوونیش له‌سه‌ر جگه‌ره كێشانی هه‌ردوو جۆره‌كه به‌یه‌كه‌وه مه‌ترسی زۆر زیاتره له كێشانی یه‌ك جۆریان به جیا.
كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ و چالاكیه‌كانی دروست ده‌كات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه له زۆربه‌ی وڵاتان له‌ژێر چاو‌دێر و ڕێنوێنى پزیشكی ده‌فرۆشرێت.