ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی ئه‌لوول/سێپتێمبه‌ر، گرووپی كچانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پشتگیركردن له ژنان له‌ناو شاری سلێمانی گوڵی سپیان به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش كرد و ئاماژه ده‌كه‌ن له‌و كاره‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
شنیار حه‌سه‌ن، به‌رپرسی گرووپی كچانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و جه‌نجاڵی و ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته، پێویسته هه‌مووان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابین ئاشتی و ئارامی بڵاو بكه‌ینه‌وه و ڕێز له یه‌كتری بگرێن و هیچ كار و كرده‌وه‌یه‌كیش نه‌بێته هۆكار بۆ دروستكردنی كێشه و گرفت.
زیاتر گوتی، وه‌ك گرووپی كچانی كوردستان له چوارچێوه‌ی ههڵمهتهكهماندا له‌ناو سلێمانی، گوڵی سپیمان وه‌ك پشتگیرییه‌ك به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش كرد و چالاكییه‌كیش ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه تێیدا هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌رنج و تێبینی و گلیهكانیان له‌سه‌ر په‌ڕاوێك بنووسن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی خانمان ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه‌یش رۆژانه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رپرسی گرووپی كچانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، ده‌مانه‌وێت به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستمان پێ كردووه وشیاری له ناو خانماندا بڵاو بكه‌ینه‌وه و په‌ره به‌تواناكانیان بده‌ین و پشتگیر و پشتیوانیان ببین له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و ژیانێكی خۆش.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی