كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دوا خرا

:: PM:03:27:20/09/2018 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا بڕیارێكی تری لەسەر دەستپێكردنەوەی وادەی خوێندنی ئەمساڵ دا و ڕای گەیاند، وادەكەی دوور خراوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 20ی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا كە وێنەیەكی بۆ "وشە" هاتووەتە ناردن و ڕای گەیاندووە، لەسەر داوای فەرمی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان كە خوازیاری بەكارهێنانی قوتابخانەكانە لە چەند ڕۆژ پێش وادەی دەستپێكی هەڵبژاردنەكان بۆ مەشق و ڕاهێنانی فەرمانبەرانی سەر سندووقەكانی دەنگدان كردنەوەی قوتابخانەكان دواخراوە.

وەك وەزارەتی پەروەردە ڕوونی كردووەتەوە كە هەردوو ڕۆژی دەنگدان لە 29 و 30ی ئەیلوول، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر دواخستنی وادەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دا لە 22/9/2018 بۆ 2/10/2018 ی زاینی.

  


وشە - سه‌رخێڵ هاشم