به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئهیلوول، ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 40 پله و نزمترین پله‌یش 24 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
پله‌كانی گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 38 پله و نزمترینی 28 پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 36 پله و نزمترینی 24 پله ده‌بێت، له شاری دهۆكیش پله‌كانی گه‌رمی له نێوان 37 و 24 پله و له كه‌ركووكیش له نێوانی 40 و 29 دا ده‌بن.