به‌پێی ئامار و داتاكانی پارێزگای هه‌ولێر، له ماوه‌ی 10 ساڵی به‌ر له ته‌نگژه‌ی دارایی، نزیكه‌ی ٢٩ ملیار و500 ملیۆن دۆلار له پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری له پارێزگای هه‌ولێر خه‌رج كراوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی پارێزگا به به‌راوردی مێژووی ٨٠ ساڵی رابردووی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی به‌خۆوه نه‌دیوه.
دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی ٢٠٠3 و له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی یه‌كگرتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر دروشمی "ته‌بایی و ئاوه‌دانی"، له‌و كاته‌وه كوردستان به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا كرایه‌وه و ئاوه‌دانی و بنیاتنان له هه‌رێمه‌كه و به تایبه‌ت له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ستی پێ كرد.
ژماره‌ی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه له هه‌ولێر به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بوون. به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌موو لایه‌كی هه‌ولێر دانانی به‌ردی بناغه و بنیاتنان هه‌بوو. هه‌ر باڵه‌خانه بوو به‌رز ده‌كرانه‌وه، هه‌ر شه‌قام بوو بۆ تۆڕی ئاو و ئینته‌رنێت و كاره‌با هه‌ڵكۆڵرابوو، هه‌ر له قیركردنی ڕێگه‌وبان و ئاوه‌ڕۆ و ڕاكێشانی كاره‌با بۆ گونده‌كانه‌وه، بگره تا ده‌گاته دروستكردنی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزار و نیشته‌جێ.
ئه‌وكات جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان هێنده خێرا بوون كه بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی شوێنێكی هه‌ولێرت نه‌كردایه، كاتێك ده‌چوویته‌وه، ته‌واو گۆڕابوو. بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر، سه‌رنجی وه‌به‌رهێنی ناوخۆ و بیانی ڕ‌اكێشا و ئه‌وانیش تێهه‌ڵچوون. ئه‌و دۆخه گه‌یشته ئاستێك به‌پێی ئاماری پارێزگای هه‌ولێر، له 10 ساڵی به‌ر له ته‌نگژه‌ی دارایی، به گوژمه‌ی ٢٩ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، به كه‌رتی تایبه‌ته‌وه پڕۆژەی جۆراوجۆر هاتنه جێبه‌جێكردن.
ئه‌وه‌ش له ٨٠ ساڵی ڕابردووی مێژووی شاره‌كه‌دا و له‌گه‌ڵ دانانی یه‌كه‌م موته‌سه‌ڕیف له ساڵی ١٩٢٣ بۆ هه‌ولێر، پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌خۆوه نه‌دیوه.
به‌پێی ئامار و داتاكانی پارێزگای هه‌ولێر، له 10 ساڵی به‌ر له ته‌نگژه‌ی دارایی (٢٠٠٤-٢٠١٣)، له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا، ٦٠٨ قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان بنیات نراوه و هه‌زار و ٦٤٣ی تریش نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه.
له كه‌رتی ته‌ندروستیدا، 11 نه‌خۆشخانه، ٥٩ بنكه‌ی ته‌ندروستی، چوار نۆرینگه‌ی ده‌ره‌وه و ڕاوێژكاریی، دوو دایه‌نگه‌ی ناو نه‌خۆشخانه، حه‌وت كارگه‌ی ئۆكسجین، 11 هۆڵی له‌دایكبوون و هه‌شت هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری دروست كراون. هه‌ر له‌و 10 ساڵه‌شدا ١٣٩ نه‌خۆشخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی فراوان و نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه.
له سێكته‌ری ئاینیدا، ٧٤٨ مزگه‌وت و ته‌كیه، ١٠٨ هۆڵی بۆنه و هۆڵێكی كۆبوونه‌وه دروست كراون و ٢٢٤ مزگه‌وت و ته‌كیه و ٢٣ هۆڵی بۆنه نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه.
له بواری كشتوكاڵدا هه‌ولێر كه ١٦ ملیۆن و ٢٥٣ هه‌زار و ١٨ دۆنم زه‌ویی چاندنی هه‌یه، له‌و 10 ساڵه‌دا ٤٨٧ خانووی پلاستیكی، ١٥٢ تراكتۆر، ٤٤٠ ئامێری دڵۆپاندن، ١٢٤ ئامێری پژاندن و ٤٨ هه‌زار و ٩٣٩ سندووقی پلاستیكی به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌ش كردووه و سێ هه‌زار و ٨٢١ پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی دامه‌زراندووه.
هه‌ر له‌و بواره‌دا ١٦٠ هه‌زار و ١٢١ تۆن تۆ‌و و په‌ین، ٣٥١ هه‌زار و ٢٧٩ هه‌زار كیلۆ ده‌رمانی پاراستنی ڕووه‌ك، ١٨٠ هه‌زار ده‌رمانی پاراستنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر، ١٣ ملیۆن و ٧٥٧ هه‌زار و ٣٧٩ په‌نجه‌ماسی، ٦٧ هه‌زار و ٩٤٣ تۆن ئالیك بۆ پڕۆژه‌كانی ماسی و په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ، هه‌شت هه‌زار و ١٩٦ تۆن ته‌قاوی په‌تاته به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌ش كردووه.
بۆ سه‌وزاییش دوو ملیۆن و ٦٤٦ هه‌زار و ٤٢٢ نه‌مام چێنراون.
حه‌وزێكی شووشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ و كۆگایه‌كی ده‌رمانی ئاژه‌ڵ دروست كراون، ٤٣ هه‌زار و ٦٨٨ كه‌ڵدانی مانگا و ١٦ ملیۆن و ٦٧٥ هه‌زار و ١٢٤ ئاژه‌ڵ و ملیۆنێك و ٤٢٤ هه‌زار و ٧٢٥ په‌له‌وه‌ر دژی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده كوتراون.
هه‌ر له‌و 10 ساڵه‌ی هه‌ولێردا، ٣٢١ كیلۆمه‌تر دوورگه ناوه‌ندییه‌كانی شه‌قام به گوڵ و گوڵزار ڕازێنراوه‌ته‌وه و ٣٠٢ باخچه و ٢١٨ یاریگه‌ی منداڵان و ٢٠٣ هۆڵی وه‌رزشی دروست كراون و ٣١٩ كه‌پری دانیشتن و ٣٣٣ كۆشك و ٥٤٣ مه‌سته‌به له شوێنه جیاجیاكان دانراون.
هه‌ر له‌و 10 ساڵه‌دا، دوو هه‌زار و ٥٧٥ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی حكوومی و ١٦٠ باڵه‌خانه‌ی فه‌رمانگه‌ی حكوومی دروست كراون و ٨٦ خانوو و ٩٢ فه‌رمانگه نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه. ملیۆنێك و ٨٠ هه‌زار تۆن چیمه‌نتۆ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش كراوه و ١٦ وێستگه‌ی كه‌شناسی دامه‌زراوه.
له بواری ڕێگه‌وبان، ٥٠ پرد دروست كراون و ٢٧ دانه‌یش له‌و سنووره نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه. شه‌ش هه‌زار و ٤٤٨ كیلۆمه‌تر ڕێی نوێ دروست كراون و هه‌زار و ٨٧٥ كیلۆمه‌تر چاڵوچۆڵی ڕێ چاك كراونه‌ته‌وه. ٩٠٣ هه‌زار و ٨٥٥ مه‌تر دووجا تێكه‌ڵه‌ڕێژ كراوه، ٦٢ ملیۆن و ٩٩٦ هه‌زار و ٨٩٦ مه‌تر دووجا ستابلایزه‌ر و بایده‌ر و سرفیس قیر كراوه، پێنج ملیۆن و ٤١٠ هه‌زار و ٤٨٢ مه‌تر دووجا ده‌بل درێس كراوه، ١٣٣ هه‌زار و ٥١٥ مه‌تر دووجا دیواری پاڵپشت و ١٣٧ كیلۆمه‌تر ته‌نیشته شه‌قام دروست كراوه. هه‌زار و ٩٠ بارسته‌ی كۆنكرێتی و چوار ملیۆن و ٩١٥ هه‌زار و ٢٧٩ مه‌تر دووجا بۆ شه‌قامه‌كان دانراوه.
هه‌روه‌ها ٢١ وێستگه‌ی كێش بۆ پاراستنی ڕێگه‌وبان، ٤٠ هه‌زار و ٩٤١ هێمای هاتوچۆ، ٢٢ هه‌زار تاسه، ٥٦ ترافیك، ١٠٠ ئامێری فلاش، ٢٠٠ په‌ڕینه‌وه‌ی پێڕۆی تیشكده‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دانراون. جیا له‌وانه سێ ملیۆن و ٢٨١ هه‌زار و ٢١٣ مه‌تر دووجا شه‌قام و كۆڵان كۆنكرێت كراون و ٣٦ هه‌زار و ٧٤٠ كم هێڵكاری سه‌ر شه‌قام كراون.
له‌و 10 ساڵه‌دا له بواری ئاو، سێ ملیۆن و ٧٤٧ هه‌زار و ٦٢ مه‌تر تۆڕی ئاو دانراوه و هه‌زار و ٦٩٥ بیر لێ دراون و هه‌زار و ٤٩٦ ترۆمپا دانراون. ملیۆنێك و ٤٥ هه‌زار و ٦٩٧ مه‌تر دووجا ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و ٧٤ هه‌زار و ٦٠٤ مه‌تر دووجا ئاوه‌ڕۆی سندوقی دروست كراون.٨٦٠ عه‌مباری ئاو، ١٠ جۆگه‌ی كراوه و ١٧ پوند دروست كراون و ٣٧٦ هه‌زار و ٢٥٤ پڕۆژه‌ی ئاودێری كراون و ٢٢ هه‌زاری كیلۆمه‌تر پڕۆژه‌ی ئاودێری چاك كراوه‌ته‌وه.
له بواری كاره‌بادا هه‌ر له‌و 10 ساڵه‌دا، كاره‌با بۆ دوو هه‌زار و ١٥٣ گوند ڕاكێشراوه، ١٥ هه‌زار و ٢٧٠ گۆره‌ر و ٣٦٩ فیده‌ر و دوو ملیۆن و ٧٩٢ هه‌زار و ٨٠٠ ستونی كاره‌با دانراون. هه‌ر له‌و 100 ساڵه‌دا 11 هه‌زار و ١١٣ كیلۆمه‌تر كێبڵ هه‌ڵواسراو، حه‌وت هه‌زار و ٥٦٣ كیلۆمه‌تر كێبڵیش به ژێر زه‌ویدا ڕاكێشراوه.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا، به نایاسایی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له شوباتی 2014 بڕی و دواتریش شه‌ڕی داعش یه‌خه‌ی گرت، هه‌رێمی كوردستان كه‌وته ناو ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی تا ئاستی وه‌ستان سست كرد.
به‌ڵام ئێسته دوای چوار ساڵ شوێنه‌واری ته‌نگژه‌كه خه‌ریكه كاڵ ده‌بێته‌وه و پڕۆژه‌كان وه‌گه‌ڕ ده‌خرێنه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه چاوه‌ڕواننه‌كراوه نه‌هاتایه پێش، به‌پێی داتا و پلانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، ئێسته ژماره و پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌وپه‌ڕی به‌رزیدا ده‌بوون.
وشه/ هه‌ولێر. چواس خالید