تادێت ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رانبه‌ر ئه‌م گرته ڤیدیۆیه زیاتر ده‌بن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕى بووه له‌و پارچه ڤیدیۆیه‌ى كه دوێنێ له شارى سلێمانى بڵاو كراوه‌ته‌وه و كه‌سێك وه‌ك به‌ڵته‌جى خۆیى ده‌رده‌خات و جنێو ته‌شهیر به پۆلیسى و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانى سلێمانى ده‌كات.
لە گرتەیە ڤیدیۆیه‌كدا كه به چڕى بڵاو بووه‌ته‌وه لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تێیدا کەسێک بە كلکە دەمانچە لە ڕووخسار و سەری گەنجێک دەدات و برینداری دەکات.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت دوای لێدانەکەیش، ئەو کەسە گەنجەکە ناچار دەکات لەبەردەم کامێرادا داوای لێبوردن بکات و قسەی نەشیاو بەخۆی بڵێت.
هەروەها ئەو کەسە هەڕەشە لە گەنجەکە دەکات و پێی دەڵێت، "ئەگەر تا هەفتەیەکی تر ئەوەی پێم وتی جێبەجێی نەکەی، خۆت و خوشک و ژن و دایکت "وا لێ دەکەم".
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئەو کەسەى له پارچه ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت، سەرۆکی باندێکی تاوانکارییه، كه‌سێكیش به‌ناوى ڕه‌وه‌ز ساڵه‌یى به ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆیى له‌سه‌ر ڤیدیۆكه وه‌ك پێناسه‌یه‌ك بۆ ئه‌و پیاوه نووسیوویه‌تى :"ئه‌و پیاوه پاسه‌وانى شێخ جه‌عفه‌رى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه".