پۆتاسیۆم لە شێرپەنجە دەتپارێزت..لە كام خۆراك هەیە

:: PM:03:01:23/09/2018 ‌
پۆتاسیۆم یەكێكە لە كانزا گرنگەكان بۆ هێشتنەوەی ئەلیكۆترلایت و شلە و هاوسەنگی لەش، كەمی پۆتاسیۆم دەبێتە هۆی هەستەوەری ، شەكەتی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بۆیە پێویستە ئەو خۆراكانە بخورێت كە بە شێوەیەكی سروشتی پۆتاسیۆمیان تێدایە كە ئەمانەن.


یەكەم: كولەكەی شێوە بەڕوو یان كولەكەی زەرد، خواردنی یەك كوپ كولەكەی زەرد نزیكەی %26 پۆتاسیۆمی لەش دابین دەكات،  پێكهاتەی كارۆتەنۆیدی تێدایە كە ڕێ لە چەندان نەخۆشی جۆراوجۆری شێرپەنجە دەگرێت وەكو شێرپەنجەی سنگ، گەدە، پێست، پرۆستات، شێرپەنجەی سییەكان.

دووەم: ئاڤۆگادۆ، ئەم جۆرە میوەیە نزیكەی %30 پۆتاسیۆمی تێدایە و بە دروستترین خۆراك بۆ پۆتاسیۆم دادەنریت، مەترسی نەخۆشییەكانی زیندەپاڵ كەم دەكاتەوە و دروستە بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كێشی لەشیان كەم بكەنەوە، چەندان پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە و مەترسی چەندان نەخۆشی لە لەش كەم دەكاتەوە.

سێیەم: مۆز، سەرچاوەیەكی باشی پۆتاسیۆمە، نزیكەی 400 گرام پۆتاسیۆمی تێدایە، وزەیەكی زۆر بە لەش دەبەخشێت بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كە وەرزش دەكەن لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە كە جگە لە پۆتاسیۆم و وزە مۆز سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین B6، C و ڕیشاڵە.

چوارەم: ئاوی گوێز هیند، خواردنەوەی یەك كوپ ئاوی گوێز هیند نزیكەی %17 پۆتاسیۆمی لەش پێك دەهێنێت، زۆر  بەسوودە بۆ چالاككردنی ئەلیكترۆلایت و بڕێكی زۆر كەم كالۆری و شەكری تێدایە.

پێنجەم: هەنار، تەنیا لە یەك هەناردا بە ڕێژەی %19 پۆتاسیۆمی تێدایە و تۆوی هەنار و شەربەتی هەنار سەرچاوەیەكی باشی پۆتاسیۆمە و دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و ڕیشاڵ، ڤیتامین K، شەربەتی هەنار بە دروسترین جۆری شەربەت دادەنرێت لە جیهاندا بۆ دەستكەوتنی پۆتاسیۆمی پێویست.



وشە - ئاوات ئازاد