بە وێنە.. ئاهەنگی دەرچووانی زانكۆی نەورۆز لە دهۆك

:: PM:06:58:23/09/2018 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم زانكۆی نەورۆز لە دهۆك ئاهەنگی خوولی 12یەمیی دەرچوانی ئەنجامدا كە تێدا هەزار و 300 قوتابی بڕوانامەیان وەرگرت.

فرسەت رەزیكی بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی نەورۆز بە "وشە"ی راگەیاند، لە ئاهەنگەكەدا هەزار و 300 قوتابی بروانامەی بەكالۆریۆس وەردەگرن كە لەسەر پێنج كۆلێژ و 13 بەشی زانستی  و جۆراجۆر دابەش بوون.

زانكۆی نەورۆز لە ساڵی 2006 دامەزراوە و لە پێنج كۆلێژ و 13 بەش پێكدێت.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری

















وشە - سه‌رخێڵ هاشم