تەندروستترین ڕێ بۆ دابەزاندنی كێشی لەش چییە؟

:: PM:03:35:24/09/2018 ‌
لەكاتی دابەزاندنی كێش لەش، نابێ هەوڵبدەن بەشێوەیەكی خێرا كیشی لەش كەم نابێتەوە،  زۆر ڕێ هەیە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، بەڵام زۆرێك لەو رێیایانە كار لە تەندروستی لەش دەكات، بەهۆی ئەو رێجیمە قورسانەی كە پێڕەو دەكرێت و لە هەندێك حاڵەتدا دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ و كەمخوێنی و بێهَزی و تەنانەت كار لە گەدەش دەكات. لێرەدا باس لە رێیەكی تەندروست دەكەین بۆ دابەزندنی كێشی لەش.

یەكەم: ئاو خواردنەوە، یەكێكە لە پلانە سەرەتایییەكانی رێجیم زۆر ئاو خواردنەوەیە، خواردنەوەی ئاو پارێزگاری لە كێشی ئاسایی لەش دەكات و وا دەكات هەستی برسیەتی كەم بێتەوە، بەمەش گەدە پێویستی بە خۆراك نابێت، بەتایبەتی ئاوی سارد  ڕێ لە دروستبوونی هەستی برسیەتی دەگرێت.

دووەم: ئامانجی راستەقینەت هەبێت، ئەگەر هەوڵی دابەزاندنی كێشی لەشت دا پێویستە ئامانجێكت هەبێت، زۆر بەرنامە هەیە كە یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدەن و تەنیا لە یەك هەفتەدا چەندان كیلۆ لە كێشت كەم دەكەنەوە، بەڵام باشترە ئەو بەرنامەیە پێڕەو بكرێت كە لە هەفتەیەكدا تەنیا 1 بۆ 2 كیلۆ لە كێشت كەم دەكاتەوە، چونكە پارێزگاری لە كێشی ئاسایی لەش دەكات و نابێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیت.

سێیەم: پلان دابنێ‌ بۆ دابەزاندنی كێشت، كەمكردنەوەی كێشی لەش هەر ئەوە نییە كە خۆت لە خواردن و خواردنەوە بەدوور بگریت، بەڵكوو پێویستی بە پلانێكی تەندروستە كە لایەنی دەروونی و جەستەیت بۆ ئەم كارە ئامادەبێت، بۆ ئەوەی ئەنجامێكی باشتری هەبێت و نەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە لەش.

چوارەم: ژەمە خۆراكییەكانت كەم بكەرەوە، كاتێك پچڕان لە لە خۆراكدا دروست دەكەیت یان ژەمە خۆراكیەكانت كەمتر دەكەیتەوە، ئەمە وا دەكات لەشت لەسەر ئەو شێوازی خواردنە رابێت و بەشێوەیەكی تەندروست كێشی لەشت كەم دەكاتەوە، بەڵام پێویستە ژەمەكان بە تەواوی بخورێت و تەنیا ئەو خۆراكانە كەم بكرێتەوە كە دەبنە هۆی زیاد بوونی كێش.




وشە - ئاوات ئازاد