دوای ماوه‌یه‌ك له وازهێنانی له به‌رنامه‌ی به‌زمی به‌زم، سامره‌ند دارا گه‌ڕایه‌وه به‌رنامه‌كه و "وشه" نهێنی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی و ناوداری به‌زمی به‌زم و پێشكه‌شكاری پێشووی نێت تی ڤی "سامره‌ند دارا" دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وێنه‌كانی به شێوه‌ی فه‌رمی له پێگه تایبه‌تیه‌كانی بڵاو كرده‌وه وتێدا ڕۆڵی ده‌بینی له به‌رنامه‌ی به‌زمی به‌زم و هه‌وادارانی به جۆشه‌وه پێشوازیان له هاتنه‌وه‌ی ده‌كرد.
"وشه" له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو به‌رنامه‌ی به‌زمی به‌زم زانیویه‌تی كه سامره‌ند دارا له لایه‌نی ده‌هێنه‌ری پێشووی به‌زمی به‌زم ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆر كراوه‌ته‌وه و ئه‌ویش ناچار به‌رنامه‌ی جێهێشتووه دوای درووست بوونی بۆشایی له به‌رنامه و لاچوونی ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه سامره‌ند دارا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كه‌ناڵه‌كه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه به‌رنامه‌كه.
سامره‌ند دارا له ساڵی 1993 له دایكبووه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی ته‌نیا كچێكه. سامره‌ند پێشتر وه‌ك ئه‌كته‌ر له به‌رنامه‌ی به‌زمی به‌زم نواندنی ده‌كرد و ناسرا، دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه و هاوسه‌ری دووه‌می ناوی كامه‌رانه.