له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ست پێ كردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌دا ژنانی كاندید ده‌كرێنه ئامانج و وێنه و ڤیدیۆی دروست كراوی نه‌شیاویان له‌لایه‌ن په‌یج و ئه‌كاونته ساخته‌كانه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی له‌كه‌دار كردنی كه‌سایه‌تیان، له‌به‌ر ئه‌مه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ڕاپرسی و هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌ینێت "به یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كه‌ین".
كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "هه‌موو هه‌ڵمه‌تێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ژنان و كچانی كاندید قوربانی یه‌كه‌من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناویان ده‌زڕێنرێت به بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆیی نه‌شیاو كه زۆرجار ئه‌و تۆمه‌ت و ناوزڕاندنه شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و كارانه له‌لایه‌ن په‌یج و ئه‌كاونتی ساخته‌وه دروست ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه هیچ ناونیشانێكی كه‌سانی بكه‌ر دیار نییه تا ئێمه بتوانین وه‌ك ڕاگه‌یاندن سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین یان ڕێكاری به‌رانبه‌ر بگرینه‌به‌ر.
زیاتر گوتی، به ملیاران په‌یج و ئه‌كاونت هه‌یه كه ساخته‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ مۆڵه‌ته و هه‌ر كه‌سه و هه‌ڵده‌ستێت به دانانی په‌یج و ئه‌كاونتێك كه دروست كردنی زۆر ئاسانه و هیچ لێ پرسینه‌وه‌یه‌ك نایانگرێته‌وه كه به‌داخه‌وه كه‌م تا زۆر ژنان و كچان بێ به‌ش نه‌بوون له تێكدانی وێنه‌كانیان و نووسینی وشه‌ی نه‌شیاو یان دروست كردنی وێنه‌ی نه‌شیاو له‌سه‌ر ده‌موچاویان ئیتر وێنه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بن یاخود له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه به‌شێكیان هێما بوون بۆ وشه‌ی نه‌شیاوی سێكسی.
ژنان و كچانی سه‌رجه‌م حزبه‌كان به‌ر ئه‌م لێشاوی سووكایه‌تی پێ كردنه كه‌وتوون و هیچ جیاوازیه‌ك له نێوانیاندا نه‌كراوه، چونكه نه‌یارانی هه‌ر حزبێك هێرش و په‌لاماری بۆ سه‌ر حزبه‌كانی تر به‌تایبه‌تیش ژنه‌كان، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا ژنان و كچانی كاندید خۆیان باسیان له‌و حاڵه‌تانه نه‌كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان باشنیه كه ناویان زیاتر بزڕێت.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی لقی سلێمانی گوتی، ئه‌م كاره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێمه هێشتا هۆشیاری هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی پێویست و مێژووی كورد هه‌میشه وابووه كه ئه‌گه‌ر بییه‌وێت له پیاو بدرێت ئه‌وا له ڕێگه‌ی ژنه‌كه‌یه‌وه لێی ده‌درێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له حزبێك بدرێت له ژنێكی ناو حزبه‌كه ده‌درێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له مێژووی میلله‌تێك و شارێك بدرێت له ژنێكی ناوداری ئه‌و شاره ده‌درێت، بۆیه هیوادارم ئێمه‌ش له‌و قۆناغه ده‌ربچین، چونكه ژن پێش ئه‌وه‌ی كاندید بێت ژنه و پێش ئه‌وه‌ی ژنیش بێت مرۆڤه.
شۆڕش حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ڕاپرسی و هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تا ئێسته هیچ كاندیدێكی ژن سكاڵای تۆمار نه‌كردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه تۆمه‌تی ئاڕاسته كرابێت یان ناوی زڕێندرابێت و سوكایه‌تی پێكرابێت.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی كۆمسیۆن ئاشكرای كرد كه هه‌ر جۆره سكاڵایه‌كیان بۆ بچێت له‌لایه‌ن كاندید یان حزب یان كه‌سوكاری كاندیده‌كان به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران و به‌گوێره‌ی یاسای ژماره یه‌كه‌ی ساڵی 1992، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وی ژماره شه‌شی ساڵی 2018 په‌یڕه‌وی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، 29 قه‌واره‌ی سیاسی به 773 كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 111 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 30ی ئه‌یلول ئه‌نجام ده‌درێت، سێ ملیۆن و 85 هه‌زار و 461 كه‌س مافی ده‌نگدایان، له‌و ژماره‌یه دوو ملیۆن و 911 هه‌زار و 313 كه‌س له ده‌نگدانی گشتی به‌شداری ده‌كه‌ن و 174 هه‌زار و 148 كه‌سیش به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كات.
له پارێزگای هه‌ولێر، ملیۆنێك و 101 هه‌زار و 518 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له پارێزگای سلێمانی ملیۆنێك و 195 هه‌زار و 417 كه‌س، له دهۆك 676 هه‌زار و 860 كه‌س و له هه‌ڵه‌بجه 56 هه‌زار و 934 كه‌س مافی ده‌نگدانی گشتیان هه‌یه. پێوه‌ند به هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت، له هه‌ولێر 66 هه‌زار و 654 كه‌س، له سلێمانی 61 هه‌زار و 762 كه‌س، له دهۆك 42 هه‌زار و 515 كه‌س و له هه‌ڵه‌بجه سێ هه‌زار و 217 كه‌س، مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵا 218 بنكه‌ی لاوه‌كی و هه‌زار 327 بنكه و پێنج هه‌زار و 811 وێستگه‌ی بۆ ده‌نگده‌ران داناوه تا لێیه‌وه ده‌نگ بده‌ن، له هه‌ولێر 577 بنكه و دوو هه‌زار و 271 وێستگه، سلێمانی 536 بنكه و هه‌زار و 468 وێستگه، دهۆك 303 بنكه و هه‌زار و 343 وێستگه و هه‌ڵه‌بجه 136 بنكه و 139 وێستگه هه‌ن، كه 77 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كۆمسیۆن پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
سلێمانی/ لۆڤه محه‌مه‌د