بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ چوار كەس بوونە قوربانی

:: PM:02:06:25/09/2018 ‌
ئەمڕۆ سێشەم 25ی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، بەردی بناغەی دروستكردنی رێی سەرەكی نێوان شارەدیێ رۆڤیا و ناوچەی گۆپاڵ دانرا، هاوكات بەهۆی خراپی ئەو رێیە رووداوێكی هاتوچۆ روویداو چوار كەس بە سەختی بریندار بوون.

ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان شارەدیێ رۆڤیا و گوندی چەمە چوار كەس بە سەختی بریندار بوون.

زیاتر گوتی، ڕووداوەكە لە كاتێك دروست بووە كە شوفێریكی ئۆتۆمبێڵی BMW بەهۆی خێرالێخورینەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەراوە و چوار سەرنشینیش بەو هۆیەوە بوونەتە قوربانی.

ئەو رووداوە لە كاتێكدایە كە بەیانی ئەمڕۆ بەردی بناغە بۆ ئەو رێیە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان دانرا و رێگایەكە دەكرێتە دووساید.

بەردەڕەش/ نەوزاد هلۆری



وشە - سه‌رخێڵ هاشم