ده‌ڤه‌ری سۆران، یه‌كێكه له ناوچه شاخاوییه سارده‌كانی كوردستان كه هه‌میشه له وه‌رزی زستاندا، خۆی سپی ده‌پۆشێ و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆری وه‌رزه‌كه، پله‌ی گه‌رمای له ژێر سفری سلیزییه‌وه‌یه.
ئه‌مساڵیش ئه‌گه‌رچی دڕه‌نگتر له ساڵی پار ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو زستانێك، به‌فر دایپۆشییوه و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه به‌به‌رده‌وام به‌رفر ڕووی له ناوچه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كردووه.
ساردیی كه‌شوهه‌وای ده‌ڤه‌ره‌كه وای كردووه چه‌ندان جۆر ئاژه‌ڵی كێوییشی لێ بژی، به‌هۆی قه‌ده‌غه‌بوونی ڕاوكردنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌شه‌وه، گه‌شیار كاتێك ڕوو له‌و ناوچانه ده‌كات، هه‌میشه تێكه‌ڵ به به‌فر، ئاسك و ڕێوی و چه‌ندان جۆر ئاژه‌ڵی تر ده‌بینێ.
فۆتۆ: موڕشید برادۆستی