ژنێكی ئه‌مه‌ریكی دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له ته‌مه‌نی هه‌شت مانگی‌دا له ده‌ست دا و مرد، وێنه‌یه‌كی خۆی و منداڵه‌كه‌ی به مردوویی بڵاو كرده‌وه و هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه.
كریستین جۆنسن ژنێكی 21 ساڵی ئه‌مه‌ریكییه، له شاری بویز له ویلایه‌تی ئیداهوی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی، دوای هه‌شت مانگ له له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی له‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌دا به نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕی تایبه‌ت به جگه‌ری منداڵان گیانی له ده‌ست دا و دایكی ته‌نیا كرد.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م ڕووداوه هێنده كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی كریستین دروست كرد، كه تا ئێسته باوه‌ڕ به له‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه‌ی ناكات و به‌رده‌وام بیری لێ ده‌كاته‌وه و وێنه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه.
دوایین جاریش كه منداڵه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه بینیوه، ئه‌و كاته بووه كه گیانی له ده‌ست داوه، به پزیشكه‌كانی گوتووه ڕێی بده‌ن بۆ دوایین جار له باوه‌شیدا بیهێڵێته‌وه و ماچی بكات.
ئه‌و كاته‌ی ژنه‌كه لاشه سارده‌كه‌ی منداڵه‌كه‌ی له باوه‌ش كردبوو و به كوڵ ده‌گریا، پزیشكه‌كان وێنه‌یه‌كیان گرت، دواتر كریستین له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كرده‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد كه له وێنه‌كه‌دا منداڵێكی مردوو و دایكێكی دڵشكاو و چاو پڕ فرمێسك ده‌رده‌كه‌وێت.