دەست بەسەر ئەو ماڵەدا گیرا كە هیتلەر تیایدا لە دایك بوو

:: PM:03:24:15/12/2016 ‌

پەرلەمانی نەمسا دوای چەندان ساڵ، دواجار یاسایەكی پەسند كرد كە بەگوێرەی ئەو یاسایە رێگە بە حكوومەت دەدات دەست بەسەر ئەو ماڵەدا بگرێت كە هیتلەر تیایدا لە دایك بوو.

گرلیندەر پومەر خاوەنی ماڵەكە پێشتر چەندان جار داوای لێ كرابوو خانووەكە بفرۆشێت یان نۆژەنی بكاتەوە، بەڵام ئەو قبووڵی نەكردبوو.

بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگا، ئەو هاووڵاتییە قەرەبوو دەكرێتەوە، بەڵام هێشتا دیار نییە بڕی ئەو قەرەبووە چەندە. چەندان ساڵ لەمەوبەر باڵەخانەكە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی نەمساوە بە كرێ گیرا بۆ ئەوەی ببێت بە شوێنێكی گەشتیاری.

خانووەكە كەوتووەتە شارێك لە باكوری نەمسا و نزیكە لە سنووری ئەڵمانیا. لە سێ نهۆم پێك دێت كە لە ساڵی ١٨٨٩ هیتلەر تیایدا لە دایك بوو.

هەڵبەت هیتلەر چەند هەفتەیەك لەو ماڵە ژیا و دواتر هەر لەو شارە ماڵەكەیان راگوێزرا بۆ شوێنێكی تر و دوای سێ ساڵیش شارەكەیان بە یەكجاری جێ هێشت، كاتێك گەڕاوە ئەو شارە كە لە ساڵی ١٩٣٨ ئەڵمانیا وڵاتی نەمسای خستە سەر خۆی.

سەرچاوە/بی بی سی


وشە - سلێمان تاشان