ژنێكی مەسیحی بووە بەرێوبەری شارەدێی ئەلقووش

:: PM:09:06:09/10/2018 ‌
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تلكێف ڕای گەیاند، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو حەشدی شەعبی ویستی بە زۆر كەسێكی خۆیان بكاتە بەرێوبەری شارەدێی ئەلقووش، بەڵام ئەنجوومەنی شارەدێی ئەلقووش بەسەر پەرشتی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لەرێی دەنگدان لارا زارا كە ژنێكی مەسیحییە كردیە بەرێوبەری شارەدێیەكە.

یەڵدا شەمووئێل بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تلكێف بە "وشە"ی  ڕاگەیاند، لەماوەی ڕابردوو ژنێكی مەسیحی بەوەكاڵەت كرا بەرێوبەری شارەدێی ئەلقووشی سەر بەتلكێف، بەڵام دواتر حەشدی شەعبی ویستی بە زۆر كەسێكی خۆیان بكەنە بەرێوبەری شارەدێیەكە، ئەمەیش وای كرد كێشە دروست بێت و دواتریش ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ هاتە دەنگ و كێشەكەی چارەسەر كرد.

یەڵدا شەمووئێل زیاتر گوتی،  ئەنجوومەنی شارەدێی ئەلقووش بەسەر پەرشتی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەنگدانی ئەنجامدا بۆ ئەوەی یەكێك ببێتە بەرێوبەری شارەدێیەكە و لارا زارا  كە ژنێكی مەسیحییە بەزۆرینەی دەنگ بووە بەرێوبەری شارەدێی ئەلقووش وكاندیدەكەی حەشدی شەعبیش لەو پۆستە بێ بەشكرا.

هەولێر/ بڵند ئیبراهیم



وشە - سه‌رخێڵ هاشم