دهۆك.. گەنجێك بە نۆ گولە كوژرا


كەمێك پێش ئێستە گەنجێكی شاری دهۆك لەلایەن هاووڵاتییەكی ترەوە دراوەتە بەر رێژنەی گولە و نۆ گولەی بەركەوتووە و كوژراوە، هاوكات بكوژەكە هەڵاتووە.

هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، دەوروبەری سەعات 9:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم گەنجێكی شاری دهۆك لەلایەن كەسێكەوە كوژرا.

زیاتر گوتی، گەنجەكە لە نزیك شوقەكانی دابێن كوژراوە و تەمەنی كوژراوەكە 23 ساڵە،  سەڕەڕای هەڵاتنی بكوژەكە، بەڵام ناسنامەی بكوژەكە لەلایەن پۆلیسەوە ئاشكرا كراوە و پەراوی لێكۆڵینەوە بەپێی مادەی 406ی یاسای سزای عێراق كراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، شوێنەواری نۆ گولە لەسەر لاشەی ئەو گەنجە دەركەوتووە.

دهۆك/ نەوزاد هلوری



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:10:04:11/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌