له‌دره‌نگانی شه‌وی ڕابردووه‌وه تا ئێسته هه‌زاران جووجوڵه له ڕێگه‌ی نێوان شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان فرێدرراون، ئه‌وه‌یش بۆته مایه‌ی دڵه ڕاوكێی هاووڵاتیاین، به‌رپرسانی ڤێته‌رنه‌ری و حكوومیش ده‌ڵێن سه‌رچاوه‌ی هێنانی نادیاره و له لێكۆڵینه‌وه‌دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ئۆكتۆبه‌ر، ژماره‌یه‌ك شاتحاڵ، "وشه" یان ئاگادار كرده‌وه له شه‌وی ڕابردووه‌وه هه‌زاران جووجوڵه له سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان شارۆكه‌ی كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان فرێدراون و كه‌س نازانێ چۆن هێنراوه و چۆن فڕێدراون.
ئاسۆ ئه‌حمه‌د ، یه‌كێك له شوفێرانی كه‌لار، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، جووجوڵهكان ژماره‌یان هێنده زۆر بووه تا ماوه‌ی دوو سه‌عات، ئاسته‌نگیان بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست كرد.
ئاماژه‌ی بۆئهوهیشكرد، "ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه جوڵه‌یه‌كی زۆری له‌و شێوه‌یه ڕێگه‌ی كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان بگرێت".
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شێك له هاووڵاتییان مه‌ترسی خۆیان پیشاندا له‌وه‌ی ئه‌و جوجه‌ڵانه سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشی بن و هه‌ڵگری ڤایرۆس بن، بۆیه داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له لایه‌نه‌ى په‌یوه‌ندی دار.
لای خۆشیه‌وه، دكتۆر عوسمان مسته‌فا، به‌رێوه‌به‌ری ڤێته‌رنه‌ری گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له‌دره‌نگانی ئه‌مشه‌وی ڕابردووه‌وه ئه‌و جووجه‌ڵانه فڕێدراون، ئێمه له‌گه‌ڵ ئاسایش له لێكۆڵینه‌وه‌داین، هاوكات به‌پێی پشكنینی سه‌ره‌تای نه‌خۆشیان پێوه‌دیارنیه، چه‌ند نموونه‌یه‌كی لێ وه‌رگیراوه بۆتاقیگه، به‌ڵام تاقیگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كهلاریشی پێویسته.
گووتیشی، ژماره‌ی ئه‌و جوڵانه 15 هه‌زار ده‌بێ و ههرجوجولهیهكی بای 40 سه‌نته.
لای خۆشیه‌وه، شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامی شارۆكه‌ی كه‌لار بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، سه‌رچاوه‌ی هێنانی جوجوهڵهكان ئاشكرا نین و له لێكۆڵینه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئاسایش به‌رده‌وامین بۆدۆزینه‌وه‌ی سهرهداوای به‌ڵام تا ئێسته نازانین چۆن هێنراون، به‌ڵام جوجه‌ڵه‌كان ئێرانین و له سلێمانیه‌وه هێنراون.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی