به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ باری كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان خسته روو.
به‌پێی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، ئاسمانی شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك، هه‌ور ده‌بیێت، له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كاندا و ئاسمانی كه‌ركووك و سلێمانی له نێوان هه‌ور و نیچمه هه‌وردا ده‌بێت.
نزمترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراو له هه‌ولێر و دهۆك 3 پله‌ی گه‌رمی، له كه‌ركووك یه‌ك پله و له سلێمانی بۆ سفر دابه‌زیوه.
كه‌شناسی پێبشبینی كردووه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له هه‌ولێر بۆ و دهۆك بۆ 7 پله‌ی گه‌رمی، له كه‌ركووك بۆ 8 پله‌ی گه‌رمی و له سلێمانی بۆ 6 پله‌ی گه‌رمی به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی پێبشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبه‌ی شه‌موو 17ی كانوونی یه‌كه‌م، ئاسمانی شاره‌كانی باشووری كوردستان هه‌ور و نیمه‌باران ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه.
سبه‌ی شه‌موو، به‌رزترین و نزمترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر و دهۆك له نێوان 2 تا 9 پله‌ی گه‌رمی، له سلێمانی له نێوان 1 تا 8 پله‌ی گه‌رمی و له كه‌ركووك له نێوان سفر بۆ 10 پله‌ی گه‌رمی ده‌بێت.