به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا
پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه
وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له
هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، ئه‌گه‌ری نمه‌بارانی
كه‌م كه‌م له ناوچه‌ی جیا جیا، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی كه‌م له
هه‌ندێ ناوچه هه‌یه، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، ئه‌گه‌ری نمه‌بارانی
كه‌م له هه‌ندێ ناوچه و ئه‌گه‌ری تۆزێكی كه‌م له هه‌ندێ ناوچه هه‌یه، له كه‌ركووكیش
ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی كه‌م، به‌رزترین
پله‌ی گه‌رما 35 پله و نزمترین پله‌ش 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م
له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین
پله‌ی گه‌رما 36 پله و نزمترین په‌لش 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.