ئێوارە ئەمڕۆ 15ى ئۆكتۆبهر لە سەنتەری شارۆکەی سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک گەنجێک بە فیشهك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هێمن سلێمان بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی دهۆک بە"وشە"ی ڕاگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ لە سەنتەری شارۆکەى سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
زیاتر گوتی، گەنجەکە تەمەنی 27 ساڵە، و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی و ئێستە تەرمی ئەو گەنجە ڕەوانەی پزیشکی داد لە دهۆک کراوە.
دوو ڕوژ پێش ئێستە ڕووداوێکی تری کوشتن ڕوویدا که ئەویش کوژرانی دوو کەس بوو لەلایەن گەنجێکەوە.
دهۆک/ نەوزاد هلۆری