دوای ئه‌وه‌ی شاجوانی سلێمانی "یارجان" وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه، به گوته‌كانی هه‌راى ناوه‌ته‌وه و ههوادارێكیشی ره‌خنه بارانى ده‌كات و بۆى نووسیوه، هه‌ر خۆتی پیاوی كوردت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه.
یارجان له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی"بریاردان وشه‌یه‌كه ڕه‌زای قورسه نه من نه تۆ به قه‌دی نابین پیش ئه وه‌ی حوكم له‌سه‌ر خه ڵك بده‌یت پیویسته بزانیت هه‌موومان چاومان هه‌یه".
ههوادارێكیشی له‌سه‌ر وێنه نوێیه‌كه‌ی بۆی نووسیووه كه ئه‌ویش به ڕووخسار و جه‌سته‌ی پیاوی كوردی زۆر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، له به‌رانبه‌ردا یارجان تا ئێسته هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه.
یارجان، دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه، ده‌ركه‌وتووه چه‌ندان نه‌شته‌رگه‌ری و گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر شێوه‌ی ڕوخساریدا هێناوه، ئه‌مه‌یش وای كردووه به‌رده‌وام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سۆشیال میدیا باسی لێ بكرێت كه شێوه‌ی زۆر گۆڕاوه.
شنیار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 20 ساڵ ناوی هونه‌رییه‌كه‌ی (یارجان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا.