بەرێوەبەری پۆلیسی كۆیە گۆڕا.. لە یەكێتی نیگەرانە

دوو بەڕێوەبەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆیە گۆڕدران و كەسانی تر لە شوێنەكەی دەست بەكار دەبن.

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، بەپێی ئەو گۆڕانكاریانەی كراوە لە پۆلیسی  كۆیە و بەڕێوەبەری بەرگری شاری كۆیە دوو كەسی تر وەك بەڕێوەبەر دەست بەكار دەبن.

شۆڕش كاكە بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، دوای چەندان ساڵ خەبات و ماندووبوون بۆ یەكێتـی ئەوە پاداشتەكەی بوو منیان گواستەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەرێم لە هەولێر.

هاوكات بەپێی ئەو ئاڵوگۆڕەی كراوە بڵاو كراوەتەوە، عەمید عەلی عبدوڵا عومەر وەك بەڕێوبەری نوێی پۆلیسی كۆیە دەستنیشان كراوە و هەروەها عەقید گۆران وەك بەڕێوەبەری نوێی بەرگری شارستانی كۆیە دەستنیشان كراوە.

ئەو گۆڕانكارییانەی پۆلیسی كۆیە لە كاتێكدایە لەماوەی ڕابردوو چەندان گۆڕانكاری لە پۆستەكانی ئەو شارۆكەیە كران و چەندان بەرپرس گۆڕانكارییان پێكارا وەكو قایمقام و بەڕێوەبەرەكان.

كۆیە سەر بە پارێزگای هەولێرە بەدووری 56 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهەڵات هەڵكەوتووە.



وشە - رامیار جەواد


PM:02:08:16/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 3263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌