له پێشانگایه‌كی ته‌كنه‌لۆجی بۆ ئاشكراكردنی به‌رهه‌مه نوێیه‌كان له چین، هواوی یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایلی ئاشكرا كرد كه به‌مزووانه ده‌یخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می هواوی و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هواوی له پێشانگایه‌كی ته‌كنه‌لۆجیدا نوێترین به‌رهه‌می خۆی ئاشكرا كرد كه ئه‌ویش مۆبایلی "MATE 20 X" . ئه‌وه‌یشی گوت، ئه‌م مۆبایله له 26ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر ده‌خرێته بازاڕه‌وه كه زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه كه توانای هه‌یه ڕكابه‌ری "ئایفۆن ئیكس ئێس ماكس"یش بكات.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله بریتین له شاشه‌یه‌كی گه‌وره و جوان كه 7.2 ئینجه و به‌سیسته‌می 4K كار ده‌كات، هه‌روه‌ها كامێرایه‌كی زۆر جوانی له‌سه‌ره كه تا ئێسته‌یش هیچ كۆمپانیایه‌ك ئه‌م جۆره كامێرایه‌ی دروست نه‌كردووه، ئه‌م مۆبایله به ڕامی شه‌ش گێگابایتی كرد ده‌كات له‌گه‌ڵ پاترییه‌كی یه‌كجار به‌هێز كه 5000 میلی ئه‌مپێره، به‌ڵام كۆمپانیاكه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه له‌باره‌ی نرخه‌كه‌ی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.