پێگه‌یه‌كى هونه‌رى نزیك له گۆرانیبێژ "دەشنێ موڕاد" ئاشكراى ده‌كات کە دەشنێ موڕاد شەرمی لەوە کردووە کە کاری لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر کردووە لە پێشوودا.
هاوکات نووسیوویه‌تى، كه ده‌شنێ گوتوویەتی، " ئەمویست بە خەڵک بلێم من کچێکی خراپ نیم، دەشنێ پێوایە هەڵکەوت زاهیر ئەوی ناشرین کردووە، من پێشووتر ترسم ھەبوو لەوەی بچمە ناو بازاڕ كاتێک ڤیدیۆ کلیپی "ھیلا ھۆپا"م بڵاو کردەوە لە ساڵی 2008 بەڵام ھەمیشە خەونم بەوەوە بینیووە کە پیشانی خەڵکی بدەم کەوا من کچێکی خراپ نیم، من تەنیا خەون بە ئازادیەوە ئەبینم ئازادی تاکەکەسی".
ده‌شنێ موڕاد، له یه‌كی كانوونی دووه‌می ساڵی 1986 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، پێشكه‌شكار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێكی ناسراوی كورده.
ده‌شنێ له ساڵی 1997دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕۆشتووه‌ته وڵاتی ھۆڵه‌ندا و له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه له گرووپی سه‌ما بووه، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵیش كاری پێشاندانی مۆدێلی كردووه.
بۆ یه‌كه‌م جار له به‌رنامه‌ی بێ كۆنترۆڵی كوردستان TVی‌دا به ڕه‌سمی له بواری ڕاگه‌یاندندا ده‌ركه‌وت، دواییش له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانی "ده‌شنێ شۆ" و "كۆڕه‌ك ستار" ی كه‌ناڵی كۆڕه‌ك تیڤییه‌وه درێژه به‌كاری ڕاگه‌یاندنه‌كانی دا.
گۆرانی "ھێلا ھۆپ" سه‌ره‌تای كاری ھونه‌ریی بوو، ئه‌م گۆرانییه له گۆڕه‌پانی ھونه‌ری كوردیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ھه‌بوو، ئه‌مه‌یش به‌ھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سه‌ماكردنه ڕۆئاواییه‌كه‌ی له میانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌یدا بوو، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتی بۆ دنیای هونه‌ری به هاوكاری هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ری ناوداری كورده‌وه بوو، ده‌شنێ پێشووتریش یه‌كێك بوو له قوتابییه‌كانی، به‌ڵام له‌دوای به‌ناوبانگبوونی به‌بێ هۆكار وازی له هه‌ڵكه‌وت زاهیر هێنا، وه‌ك له میدیاكان باس كرابوو.