گوتەبێژی سەرۆکایهتی كۆماری تورکیا ڕای گهیاند، بڕیاره لە 27ی تشرینى یهكهم، لە ئیستەنبوڵ کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی هەریەک لە سەرۆکەکانی تورکیا و ڕووسیا و ئەڵمانیا و فڕەنسا بەڕێوەبچێت، ئهوهیش بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر ڕەوشی سوریا.
وهك له ههواڵێكى ئاژانسی "ئەنادۆڵ" هاتووه، كه وا گوتەبێژ "ئیبراهیم کالین"، گوتەبێژی سەرۆکایهتی كۆماری تورکیا بڵاوی کردووهتهوه، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ئێستهی پارێزگای ئیدلب دەکرێت کە لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە و باس لەو هەوڵە سیاسییانە دەکەن کە ئێسته دەدرێن بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان.
زیاتر لهو بارهیهوه ئاشكرا كراوه كهوا، کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکرن لەسەر جەنگی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەرێک تا خۆیان بەدووربگرن لە ڕودانی کارەساتێکی مرۆیی لە ئیدلب.
تا دێت دۆخی ئیدلب پڕ لە مەترسی دەبێت بەتایبەت بۆ سەر گیانی سەتان هەزار هاووڵاتیی سڤیل، دوای شكستی توركیا لە رازیكردنی بەرەی نوسڕە بۆ دەستبەرداربوون لە چەك و پێداگیری رژێمی ئەسەد بۆ گرتنی شارەكە. واشنتن هۆشداری دەداتە رووسیا، بەڵام مۆسكۆ پشتگوێی دەخات.