كچه گۆرانیبێژێكی سوودانی ئاهه‌نگێكی له یه‌كێك له شه‌قامه گشتییه‌كانی شاری خه‌رتووم ساز كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و جله نه‌شیاوه‌ی له‌به‌ری كردبوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه گیرا و دوای دادگاییكردن سزا ده‌درێت.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، "مونا سه‌لیم" كچه گۆرانیبێژی ناسراوی سوودانی، چوارشه‌می ڕابردوو ئاهه‌نگێكی بچووكی گۆرانیگوتنی له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری خه‌رتوومی سوودان ساز كرد، به‌ڵام به‌هۆی جله نه‌شیاوه‌كه‌یه‌وه تووشی ده‌رده‌سه‌ری زۆر بوو.
مونا له‌و ئاهه‌نگه‌دا كراسێكی سپی ساده‌ی قۆڵ درێژ و پانتۆڵێكی نه‌خشداری ڕه‌نگ پیرۆزه‌یی پۆشیبوو، كه له ئاست جلی هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانی تردا، نه‌ك هه‌ر نه‌شیاو نییه، ته‌نانه‌ت ڕێكپۆشیشه و داپۆشراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پانتۆڵه‌كه‌ی ته‌سك بووه و له‌گه‌ڵ كولتوور و نه‌ریتی وڵاتێكی مسوڵمانی وه‌ك سوودان شیاو نه‌بووه، ڕه‌خنه‌بارانیان كرد.
جگه له ڕه‌خنه و توانجی هه‌وادارانی له كاتی ئاهه‌نگه‌كه، دواتریش مونا له لایه‌ن پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه گیرا و ئه‌مڕۆ ده‌بێت سه‌ردانی دادگای گشتی خه‌رتووم بكات، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، تا ئێسته‌ش دیار نییه چاره‌نووسی به‌چی ده‌گات.