میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ خۆڵبارینى چڕ به‌غداى داپۆشیوه و به‌ناچارى خه‌ڵكى شاره‌كه دووكان و كاره‌كانیان جێهێشتووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له پێگه‌ى "
بغداد الیوم" ى عێراقى بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ خۆڵبارینێكى چڕ شارى به‌غداى گرتووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا جووڵه‌ى ئاسایى دانیشتووانى شاره‌كه وه‌ستاوه.
پێگه عێراقییه‌كه باسى له‌وه كردووه، گێژه‌ڵووكه و بایه‌كى زۆر له به‌غدا دووكاندار و كاسبكارانى ناچار كردووه، كاره‌كانیان جێبهێڵن به‌ره‌و ماڵه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
جیا له به‌غداى پایته‌خت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، گێژه‌ڵووكه‌كه چه‌ندان شارى تر‌ى عێراقى گرتووه‌ته‌وه.
به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جیۆگرافى عێراق، ساڵانه له هه‌ردوو وه‌رزى هاوین و پایزدا، گێژه‌ڵووكه‌یه‌كى خۆڵبارینى زۆر عێراق ده‌گرێته‌وه، به پێى پێشبینییه‌كان ساڵ له دواى ساڵ له ئه‌نجامى وشكه‌ساڵییه‌وه، ئه‌م خۆڵبارینه زیاتر به‌غدا ده‌گرێته‌وه، كه پێشتر به‌شێوه‌یه‌كى زیاتر شارى ناسڕیه‌ى باشوورى عێراقى ده‌گرته‌وه.
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانى عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، خۆڵبارین له عێراق كاریگه‌رییه‌كى نه‌رینێ به‌سه‌ر ته‌ندروستى خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ خۆڵبارین رێژه‌ى نه‌خۆشى ته‌نگه‌نه‌فسى به‌رز كردووه‌ته‌وه.