یەكێك لەو وڵاتانەی بە بەراورد بە وڵاتانی تر جیاوازی زۆری هەیە كۆریای باكورە، بۆیە لێرەدا باس لە چەند زانیارییەکی سەیروسەمەرە دەکەین سەبارەت بە کۆریای باکور کە جێگای سەرسووڕمانە.
یەکەم - شێوازی ستایلی قژ: بەدەر لە چەند ستایلێکی فەرمی قژ کە لە یاساکانی وڵاتەکەدا دیاری کراوە، هەر شێوازێکی تری قژ چاککردن قەدەغەیە.
دووەم - کەرستەکانی قوتابخانە: هەموو قووتابیان دەبێت پارە بدەن بۆ ئەو کەلووپەلانەی لە قووتابخانە بەکاری دەهێنن وەک "کورسی و ڕەحلەکان".
سێیەم - میدیاکان: میدیاکان تەنیا دەبێت باس لە باشی وڵاتەکە بکەن و بەشانوباڵی کیم جۆنگ ئوندا هەڵبدەن.
چوارەم - ڕۆژمێر: ڕٶژمێرێکی تایبەت بەخۆیان هەیە کە لە ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆکی پێشووەوە دەست پێ دەکات.
پێنجەم - هەڵبژاردن: هەموو پێنج ساڵ جارێک هەڵبژاردن دەکرێت بەڵام سەرۆک خۆی تەنیا تاکە پاڵێوراوە.
شەشەم - پێوەندی کردن: پێوەندی تەلەفۆن کردن بە دەرەوەی وڵات قەدەغەیە و سزاکەیشی مردنە.