نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

:: PM:09:26:21/10/2018 ‌
بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە.

لە پەیامەكەیدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، ئەمە پێـنجەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێـمی كوردستانە و ئێـمە هەرێمێكی تازەین، هێـشتا لە قۆناغی بنیاتـنـانی دیموكراسیداین، ئەم هەڵبژاردنەش هەنگاوێكی گەورە بوو بەرەو پێشەوە و ئێستە دوای ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجامەكان، داوا لە هەمــوو لایەنە سیاسییەكان دەكەم بە گیانێكی ئــارام و بنیاتــنەرانە بۆ پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی بەردەوام بــن كاتێك ئێمە گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو دەكەین.

" ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەریخست كە زۆرینەی خەڵكی كوردسـتان پشـتگیری لە حكوومەتێكی بەهێز و سەقـامگیر دەكەن بە سەركـردایەتی و پێشڕەویی پارتی دیموكراتی كوردستان. ئەنجامەكان وەك دەنگدانێك بۆ پێشكەوتنی سەقامگیر دەبینم. لە ڕوانگەی پارتییەوە، ئەنجامەكان ئاماژەیەكن بۆ نیشتمانپەروەری، خۆڕاگری و ھیوای ئایندەیەكی گەش" نێچیرڤان بارزانی وا دەڵێت.

لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە چەنــدان لاوە ڕووبەڕووی مــلملانێ بــووینەوە، خەبــاتــمان كرد و تــووشی ھەڵەش بــووین، بەڵام ھەرێمی كوردستانمان بە یەكگرتوویی پاراست لە كاتێكدا خەڵكێك ھەوڵی دەدا پارچەپارچەی بكەن.

دووپاتیش لەوە دەكاتەوە كە هەلومەرجی ژیان بەرەو بـاشـتر دەچێت لە كوردسـتان و ئەركی ئێمە لە چوار ساڵی داهاتوودا باشتركردنی بارودۆخەكە دەبێت بە شێوەیەكی بەردەوام.

هەروەك روونیشی دەكاتەوە كە ئەنــجامەكان خــواســتێكی بەهێز پیشان دەدەن بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو و بەردەوامبوون لەسەر كارەكانمان. گەلی كـوردسـتان بە ئـاشـكرا، بە دەنگی بەرز، بێ دڵەڕاوكێ، بەشی هەرە مەزنی دەنگی دیموكـراسی و پشـتگیریی خۆی بە پـارتی دا، لەبەر ئەوەی دیسان بۆیان دووپـات كـرایەوە كە ئەو حـزبە لە ڕۆژانی سەختیدا و لەژێر گوشاری ناوەكی و دەرەكیدا، ھەمیشە لایەنی گەلە، نیشتمانپارێزە، ھەلپەرست نییە، بەرژەوەندیی باڵای كوردستان ئەسێرەی ڕابەری خەباتی بووە و دەبێت.

جێگری سەرۆك پارتی ئەوەیش دەڵێت، دەنـگتان داوە بۆ خـزمەتـگوزاری و ژێرخـانی بـاشـتر، بۆ ئـابـوورییەكی بەھێز و فـرەسەرچـاوە كە پیشەسـازی و كشتوكاڵ و گەشـتیاری و نەوت لەخۆ بـگرێت، دەنگیشیان داوە بەو ئـارامییەی كە چەنـدان سـاڵە دابینمان كردووە و دەنگتان دا بە بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم