مەلایەكی هەولێر خۆی كوشت

:: AM:11:44:22/10/2018 ‌
مەلایەكی شاری هەولێر بەهۆكارێكی نادیار لەناو حوجرەی مزگەوت خۆی دەكوژێت و وەزارەتی ئەوقافیش ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تشرینی یەكەم، مەلایەكی گەورەی هەولێر لەناو مزگەوت خۆی دەكوژێت و هاووڵاتیانی نزیك لە ڕووداوەكە زانیاریی بڵاو دەكەنەوە.

بەپێی لێدوانی كاروان سوورچی هاووڵاتی نزیك شووێنەكە بۆ "وشە" مەلا عه‌بدوڵا پێش نوێژی مزگەوتی شێخ مستەفا لە هەولێر ئەمڕۆ لە حوجرەی مزگەوتی شێخ مستەفا بە كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، كە ئەو مزگەوتە دەكەوێتە ناو بازاڕی سورچیان لە هەولێر.

هاوكات نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەو مامۆستایە خانەنشین كرابوو لە ڕابردوو، بەلام ئێستە بەشێوەی گرێبەست كاری دەكرد.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، تا ئێستە ئێمە نازانین مەلا عەبدوڵا ئەحمەد بۆچی خۆی كوشتووە، لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم ڕووداوە دەكرێ.



وشە - رامیار جەواد