دوای ئه‌وه‌ی كوڕێكی گه‌نج بێڕێزی به سه‌رۆكی فڕه‌نسا كرد و به كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی بانگی كرد، سه‌رۆك به شێوه‌یه‌كی توند وه‌ڵامی دایه‌وه و چه‌ند ئامۆژگارییه‌كیشی كرد.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، له سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كان وه‌ستابوو و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان ده‌كرد، هه‌واڵی یه‌ك به یه‌كیانی ده‌پرسی، له‌ناویشیاندا گه‌نجێك كه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ماكرۆن كرد، گوتی: "مانوو، ئیش و كار چۆنه؟".
ماكرۆن به‌م بێڕێزییه‌ی گه‌نجه‌كه كه‌مێك په‌ست بوو، هه‌ر بۆیه وه‌ڵامێكی توندی دایه‌وه و گوتی: "نا‌توانیت به‌و شێوه‌یه ناوم بهێنیت، بڵێ به‌ڕێز یان جه‌نابی سه‌رۆك، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر سبه‌ی ڕۆژ پله‌ت به‌رز بێت و بگه‌یته پێگه‌یه‌كی به‌رز بتوانیت وا قسه‌م له‌گه‌ڵ بكه‌یت، به‌ڵام لێره‌دا و له ئاهه‌نگێكی وا فه‌رمیدا نا‌توانیت".
ماكرۆن شوێنه‌كه‌ی به‌جێ ناهێڵێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له قسه‌كانی و ده‌ڵێت: "هه‌رگیز نا‌توانیت قوتابییه‌ك فێری زانستێك بكه‌یت، كه خۆت ئه‌و شته‌ت نه‌خوێندبێت"، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه، كه تۆ سبه‌ی ڕۆژ نا‌توانیت هیچ منداڵێكت فێری ڕه‌وشتێك بكه‌یت، ئه‌گه‌ر خۆت له ئێسته‌وه له‌سه‌ری نه‌ڕۆی.