ڤینگەر راهێنەرایەتی هیچ یانەیەكی ئینگلیزی ناكاتەوە

:: AM:11:48:22/10/2018 ‌

ئارسین ڤینگەری فڕەنسی و راهێنەری پێشووی یانەی ئارسناڵ بڕیاریداوە لە قۆناغی داهاتوودا راهێنەرایەتی هیچ یانەیەكی خولی نایابی ئینگلیزی وەرنەگرێتەوە.

ڤینگەر ئێستا بێ كارە دوای ئەوەی لە كۆتایی وەرزی رابردوو پاش 22 ساڵ وازی لە راهێنەرایەتی یانەی ئارسناڵ هێنا.

رۆژنامەی (لیكیپ)ی فڕەنسی ئاشكرای كرد: ڤینگەر لەلایەن چەندان یانەی خولی نایابی ئینگلیزییەوە داواكاری پێ گەیشتووە، بەڵام ئەو نایەوێ دووبارە بگەڕێتەوە ئینگلتەڕا.

ڤینگەر پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە شوێنی نیكۆ كۆڤاچ بەهۆی ئەنجامە خراپەكانییەوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسیش پێشتر هەوڵی گرێبەستكردنی لەگەڵ دابوو، بەڵام بۆ راهێنەرایەتی تیپەكەیان نا بەڵكو بۆ پۆستێكی ئیداری.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م