كچه كوردێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ماكیاژێكی زۆره‌وه و جلوبه‌رگی نوێوه له‌گه‌ڵ مۆدێلێكی نوێی عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌كی ورووژێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت و ته‌نیا تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر ناوی و هیچ زانیارییه‌كی له باره‌یه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
"سۆنیا بێتوشی" كچه كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وه‌ك خۆیی خۆیی ناساندووه كه دیزاینه‌ر و شاجوانی ئێران بۆ ساڵی 2016یه، تا ئێسته هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نه‌بووه و ته‌نیا له ڕاگه‌یاندنه‌كان باسی له بابه‌ته‌كانی كردووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیزاینه‌كانی بۆ جلوبه‌رگ شێوازی كراوه و ڕووتن، تا ئێسته هیچ مۆدێلێكی كورد ئه‌م جلانه‌ی نه‌پۆشیووه وای كردووه ببێته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
سۆنیا ده‌یه‌وێت به‌م كاره‌ی بۆ كچانی كورد بسه‌لمێنێت به هه‌وڵ و تێكۆشان و ماندووبوون ده‌توانن ببن به خاوه‌نی خه‌ونه‌كانیان و هه‌رگیز بیر له شكست نه‌كه‌نه‌وه.
سۆنیا به‌یتوشی له ساڵی 1991 له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایكبووه و له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه ده‌ستی به‌خوێندن كردووه له بواری دیزاین و فاشیۆن وه‌ك خۆیی گوتوویه‌تی، زۆربه‌ی كات دژی كچانی باشووری كوردستان قسه‌ی كردووه و به‌رده‌وام ڤیدیۆكانی هێرش بوونه بۆسه‌ر مۆدێلسته‌كانی باشووری كوردستان، ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژیت له‌گه‌ڵ كوڕێكی ئه‌لبانی گوایه خۆشه‌ویستییه‌تی.