كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری بەشداری نەكردنی لە كابینەی نوێی حكوومەت دواخست

:: PM:03:58:23/10/2018 ‌
ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر بەشداری كردن یان بەشدرای نەكردن لە حكوومەت كۆبووەوە، بەڵام نەیتوانی هیچ بڕیارێك بدات.

ئەمڕۆ سێشەم 23ـی تشرینی یەكەم، لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان هاتووە، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵ ئیدانەی ئەو شێوازی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵاوە كرد و بەگرنگەوە لەسەر ئەم پرسە ڕاوەستاوە.

لەبەشێكی ڕاگەیەندراوەكە ئاماژە دراوە، تایبەت بە پرسی حكوومەت ‌و كابینەی نوێ‌، كۆمەڵی ئیسلامیی هیوای خواست حكوومەتی ئاییندە و كاری سەرەكیی خزمەتی خەڵك ‌و باشكردنی بژێوی هاووڵاتییان ‌و لابردنی ستەمی پاشەكەوتكردنی مووچە و بنەبڕكردنی گەندەڵیی ‌و بەرپاكردنی شەفافیەت ‌و دادگەریی بێت ‌و مۆركی حزبیی بەسەر حكوومەتەوە نەمێنێ‌.

ئاشكرا كراوە، سەبارەت بە بەشداریی كردن یان نەكردنی كۆمەڵی ئیسلامیی لە كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆمەڵ لەكاتی خۆیدا هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە ڕادەگەیەنێت.



وشە - رامیار جەواد