دواى ئه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد "هانى موجته‌هیدى" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام وێنه‌یه‌كى نوێى بڵاو كرده‌وه و بووه جێى سه‌رنجى هه‌وادارانى و موشتوموڕێكى گه‌وره‌ى دروست كرد.
به‌شێكى زۆر له هه‌وادارانى بۆیان نووسیوه، ورده ورده پیرى ڕووخسارت ده‌شارییه‌وه و جوانییه‌كه‌ت ده‌رده‌خه‌یته‌وه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجار نییه ئه‌و قسانه به هانى بگوترێت كه گومان ده‌كرێت جۆرى ماكیاژه‌كه‌ى هۆكارى سه‌ره‌كى بێت.
ھانی لە شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و ھەر لەو شارەیش گەورە بووە. لە قۆناغی سەرەتاییەوە ھەر لەو شارە خوێندوویەتی تا گەورە بووە، بەڵام ھانی لەگەڵ مناڵەکانی تر جیاواز بووە و ھەر بە تەنیا بووە و ھەر بەتەنیایش یاری کردووە. ھەر لە منداڵییەوە شانۆگەری کردووە و گۆرانی گوتووە وەک ھانی خۆشی دەڵێت ئێستەیش ھەر بە خەیاڵی منداڵییەوە دەژیت، لە قۆناغی سەرەتاییەوە شیعر و پەخشانی نووسیوە و دەستی وێنەکێشانی ھەبووە و ڕۆڵی لە شانۆگەری گێڕاوە، ھانی دەڵێت: "ئەگەر ئێستە من ھونەرمەند نەبوومایە ئەوا سیاسەتمەدار بووم، چونکە ماڵباته‌كه‌م ھەموویان سیاسین.
لە ساڵی 2000ەوە دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە. ھانی دەڵێت: "خۆشترین سات لای من ئەو ساتەیە، کە لەسەر تەختەی شانۆ ڕادەوەستم گۆرانی ئەڵێم لەبەردەم ئەو خەڵکەی دانیشتوون."
ھانی بەشداری چەندان فێستیڤاڵی جیھانی کردووە. ھەروەھا چەندان کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە. بەناوبانگترین ئاھەنگی ھانی ئەو ئاھەنگە بوو، کە لە یادی 36 ساڵەی دامەزراندنییەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا بەشدار بوو، کە زیاتر لە 100 ھەزار کەس لەو ئاھەنگەدا ئامادە بوون لە شاری سلێمانی.