هەرگیز ئەم رێگایانە بەكار مەهێنە بۆ لابردنی زیپكەی دەموچاو

:: PM:10:32:06/11/2018 ‌

كاتێك زیپكە لە دەموچاومان دروست دەبێت، دمانەوێت بە زووترین كات لێی ڕزگارمان بێت و بۆ ئەو مەبەستە چەندان رێگە دەگرینە بەر، بەڵام پزیشكانی پێست دەریان خستووە زۆرێك لەو رێگایانەی باون دەكرێ زیان بە پێست بگەیەنن و زیپكەكان خراپتر بكەن.

بۆیە ئاگاداری ئەم خاڵانەی خوارەوە ببە و خۆتیان لێ بەدوور بگرە:

یەكەم/ دەستكاریكردنی زیپكەكان، وەك پزیشكی پێست شارلۆت بیرنباوم ڕای دەگەیەنێت، گرینگترین شت لەبارەی زیپكەوە ئەوەیە دەستكاریان نەكەیەت، چونكە دەكرێت ببێتە هۆی گواستنەوەی بەكتریا و زیاتر زیان بە پێستت بگەیەنێت.

دووەم/ بەكارهێنانی هەویری ددان، یەكێك لەو رێگەیانەی زۆرجار بەكاردەهێنرێت بریتییە لە لێدانی هەویری ددان لە زیپكەكان بە مەبەستی چارەسەركردنی، بەڵام پزیشكانی پێست ئامۆژگاریمان دەكەن خۆمانیان لێ بەدوور بگرین، لەبەرئەوەی دەبنە هۆی خورادن و خراپكردنی پێست و دروستكردنی هەستیاری.

سێیەم/ سۆدەی نانكردن، بەكارهێنانی سۆدەی نانكردن رێگەیەكی كۆنە و پزیشكان دەڵێن هەر وەك هەویری ددان دەبێتە هۆی وشككردنەوەی پێست و هەراسانكردنی.

چوارەم/ زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی گوێزی هیندی دەبێتە هۆی داخستنی دەمیلەكانی سەر پێست و زیان بە پێست دەگەیەنێت، بۆیە بەكارهێانی وەك لابردنی زیپكە خراپ و ناتەندروستە.

پێنجەم/ خۆت بەدوور بگرە لە بەكارهێنانی سیری كاڵ و لیمۆ یان دارچین بۆ لابردنی پێست، پزیشكانی پێست رای دەگەیەنن كە بەكارهێنانی ئەم خۆراكانە دەكرێت ببنە هۆی هەراسانكردن و سووركردنەوەی پێست یان تووشبوون بە هەستیاری پێست.

وشە/ محەمەد شابان



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل