له هه‌موو دنیادا ساڵانه رۆژی 14ی شوبات به "جه‌ژنی خۆشه‌ویستی" ناو ده‌برێت و له‌و رۆژه‌دا خۆشه‌ویستان گوڵ ده‌كه‌نه دیاریی یه‌كتر. به‌ڵام له میسردا رۆژی چواری تشرینی دووه‌م جه‌ژنی خۆشه‌ویستییه. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" بۆ ئه‌مساڵ كورته راپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌و رۆژه و له‌ناو هونه‌رمه‌نداندا بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هونه‌رمه‌ندان به‌ڕێی جیاواز و سه‌یروسه‌مه‌ره، ئه‌و رۆژه پیرۆز ده‌كه‌ن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه نرخی كه‌لوپه‌ل و خواردن له میسر به‌رز بووه‌ته‌وه، خاتوونه ئه‌كته‌ر و سه‌ماكاری میسری "سه‌ما میسری" بۆ جه‌ژنی خۆشه‌ویستی كارتۆنێك په‌تاته‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه و له‌ناو بازاڕدا دابه‌شی كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك. به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه گوتوویه‌تی، "خه‌ڵك ئێسته پێویستییان به په‌تاته‌یه نه‌ك گوڵ، بۆیه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی په‌تاته‌دا ده‌ڵێم جه‌ژنی خۆشه‌ویستیتان پیرۆز بێت".
محه‌مه‌د حه‌ماقیی ئه‌كته‌ریش باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌وكاته‌ی قوتابیی زانكۆ بووه و له جه‌ژنی خۆشه‌ویستیدا، خۆی كردووه‌ته گوڵ‌فرۆش و چووه‌ته به‌رده‌م ماڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و له ده‌رگه‌ی داوه، كه ده‌رگه‌یان كردووه‌ته‌وه، گوڵێكی پێشكه‌ش كردووه و گوتوویه‌تی "به‌هیوام له هه‌موو جه‌ژنێكی خۆشه‌ویستیدا، به ته‌ندروستیی باشه‌وه بتبینم".
هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی محه‌مه‌د هونه‌یدی بۆ ئه‌مساڵ وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه وێنه‌كه له فیلمی "صعیدی فی جامعه الامریكیه" وه‌رگیراوه، له وێنه‌كه‌دا هونه‌یدی له‌بری گوڵ، پیازێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه و به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ڵێ "جه‌ژنی خۆشه‌ویستیت پیرۆز بێت".
هونه‌رمه‌ند سامح حوسێنیش وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه "شیر و چا" ده‌خواته‌وه و به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڵێ، "سبه‌ی له رۆژی ڤالانتایندا چی ده‌كه‌یت؟".