33یه‌مین سه‌رنجڕاكێشترین پیاوی دنیا هه‌ڵبژێردرا و ئیدریس ئه‌لبا توانی ببێته خاوه‌ن ناسناوه‌كه، كه له كاتی بیستی هه‌واڵه‌كه‌دا باوه‌ڕی نه‌كردووه و وایزانیوه ته‌نیا گاڵته‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
گۆڤاری
peopleی ئه‌مه‌ریكی، ساڵانه كێبه‌ركێیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات و تێیدا سه‌رنجڕاكێشترین "وروژێنه‌رترین" پیاوی دنیا بۆ ئه‌و ساڵه هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌مساڵیش كه 33یه‌مین كه‌سی له مێژوودا كرد به خاوه‌نی ئه‌و ناسناوه، ئیدریس ئه‌لبای ئه‌كته‌ری به‌ریتانی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی 46 ساڵ بوو.
كاتێك هه‌واڵه‌كه‌یان به ئه‌لبا داوه، باوه‌ڕی نه‌كردووه و وایزانیوه گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه وێنه‌ی خۆی له ته‌نیشت نووسینی "قۆزترین پیاوی دنیا كه له ژیاندا بێت" له‌سه‌ر گۆڤاره بینیوه، دڵنیا بووه كه ڕاستییه.
ئه‌لبا به میدیاكانی گوتووه: كه هه‌ڵبژێردرام چووم سه‌یری ئاوێنه‌م كرد، به‌خۆم گوت "به‌ڵێ تۆ زۆر سه‌رنجڕاكێشی ئه‌مڕۆ"، هه‌ستێكی خۆش و كتوپڕ بوو، وای لێ كردم متمانه‌م به‌خۆم زۆرتر بێت.
ئه‌مه سێیه‌مین ڕه‌شپێسته ئه‌م ناسناوه به‌ده‌ست بهێنێت، دینزڵ واشنتن ساڵی 1996 و دوین جۆنسن ناسراو به زه رۆك ساڵی 2016، هه‌مان ناسناویان به‌ده‌ست هێنابوو.
دوا به‌ریتانیش كه ئه‌م ناسناوه‌ی به‌ده‌ست هێنا، ده‌یڤد بێكهامی یاریزانی پێشووی ئه‌ڵمانیا بوو كه له ساڵی 2015 وه‌ك سه‌رنجڕاكێشترین پیاوی دنیا هه‌ڵبژێردرا.