دانانی سه‌رۆك كۆمار له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، بووه‌ته مۆته‌كه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌نگاو بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركووك. ئه‌ندامێكی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له ده‌ستى بووایه، كه‌ركووكی ده‌كرده قوربانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت. به‌ڵام ئه‌ندامێكی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌ن ره‌خنه له هه‌ردوو حزب ده‌گرێ به‌وه‌ی پۆسته‌كانیان به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه.
چاودێرانی دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پرسی سه‌رۆك كۆماری عێراق، پارێزگای كه‌ركووك و پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له نێوان یه‌كێتی و پارتى یه‌ك پاكێجه، له‌مه‌شدا ره‌خنه له هه‌ردوو حزب ده‌گرن كه ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی ناكه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك له‌باره‌ى دانانی پارێزگارێك بۆ شاره‌كه و كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن به‌بێ به‌شداری كورد.
ململانێی دانانی سه‌رۆك كۆمار، مه‌رجه‌كانی كوردستانی بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌بیر كورد برده‌وه، ئێسته مه‌ترسی هه‌یه پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پێشمه‌رگه و سه‌پاندنى دۆخێكی سه‌ربازی به‌سه‌ر شاره‌كه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی راكان جبووری پارێزگاری به وه‌كاله‌تى كه‌ركووك له‌باره‌ى كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر دیمۆگرافیای شاره‌كه هه‌یه، له بیر كورد بباته‌وه.
جوان حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى كه‌ركووك له پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ره‌خنه له پارتى و یه‌كێتی ده‌گرێ به‌وه‌ی هه‌موو پۆسته‌كانیان به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای كورسی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
جوان بۆ "وشه" ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر هه‌ردوو حزبه‌كه دواى 16ی ئۆكتۆبه‌ر رێككه‌وتنیان بكردایه، دۆخی كه‌ركووك به‌وه‌ی ئێسته نه‌ده‌گه‌یشت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كڕیز بوونایه 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ر رووی نه‌ده‌دا، بۆیه ئه‌وه‌ى كورد له‌باره‌ى یه‌كڕیزییه‌وه ده‌یڵێت، ته‌نیا بانگه‌شه‌یه و تا ئه‌وێ داوای یه‌كڕیزی ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بێته‌وه".
"پارتی ده‌ڵێ كه‌ركووك داگیر كراوه و له به‌غداش شه‌ڕی پۆست ده‌كات، یه‌كێتیش كه‌ركووكی كرده قوربانی پۆست له به‌غدا، ئه‌مه وایكرد كه‌ركووك ببێته قوربانی ململانێی نێوان ئه‌و دوو حزبه، ئه‌گه‌رچی به رێژه‌یی زۆرترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی شاره‌كه لای یه‌كێتییه" جوان حوسێن وای گوت.
باسی له‌وه‌ش كرد كه پارێزگاری ئێسته‌ی كه‌ركووك ته‌عریبێكی به "په‌له"ی ده‌ست پێ كردووه، ته‌نانه‌ت نووسینى كوردیی له‌سه‌ر نووسراوی فه‌رمیی پارێزگا هه‌ڵگرتووه كه زمانی فه‌رمییه به‌پێی ده‌ستوور، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌ن كارا بووایه، ئه‌وه رووی نه‌ده‌دا و ئه‌نجوومه‌ن ده‌یتوانی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
جوان حوسێن هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى ئه‌نجوومه‌ن به‌ده‌ست عه‌ره‌ب و توركمان بووایه، ته‌نانه‌ت رێ‌یان نه‌ده‌دا ئاواره‌كانیش بگه‌ڕێنه‌وه، هه‌موو شتێكیشیان به زۆرینه له ئه‌نجوومه‌ن تێده‌په‌ڕاند و هیچ سازشێكیان بۆ كورد نه‌ده‌كرد. زیاتر گوتى "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرینه‌ی هه‌نگاوه‌كانى له كه‌ركووك حزبییانه بووه، نه‌هات له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانی تر به شاندی هاوبه‌ش بچین بۆ به‌غدا، له‌و سه‌ردانه‌شدا هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت، بۆیه ره‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نه كوردستانییه‌كان".
روونیشی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر كه‌ركووك رێككه‌وتن نه‌كه‌ن، ئه‌وا یه‌كێتی سازشی زیاتر بۆ توركمان و عه‌ره‌ب ده‌كات بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن، به‌م جۆره كاراكردنه‌وه‌یه‌ش كورد له ئه‌نجوومه‌ن ناتوانێ هیچ بڕیارێك تێپه‌ڕێنێت، چونكه ئه‌وان 15 كورسییان هه‌یه و ئێمه‌ش 14 كورسی بێ به‌شداری پارتى".
لای خۆیه‌وه كامه‌ران كه‌ركووكی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له لیستى پارتى، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه هه‌وڵ ده‌دات و سازش بۆ توركمان و عه‌ره‌بی شاره‌كه ده‌كات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن و دانانی پارێزگارێك، به‌ڵام نه‌یتوانیوه به‌وه بگات كه ده‌یه‌وێت، بۆیه بێ پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ ئه‌نجوومه‌ن كارا بكرێته‌وه و پارێزگارێكی كوردیش ده‌ستنیشان بكرێت.
كه‌ركووكی دووپاتی كرده‌وه كه "پرسی كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك قه‌وانێكی كۆنه یه‌كێتی لێی ده‌دات".
له‌باره‌ى كردنه قوربانی داواكاریی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئاواره‌كان و دانانی پارێزگارێكی كورد به رێككه‌وتن، هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتى وا ناكات داواكارییه‌كانی كورد ببێته قوربانی دانانی پارێزگارێك، ده‌ڵێ "به‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی ناتوانێ هیچ بكات، داواكارییه‌كانی كورد بۆ كه‌ركووك له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی هه‌رێمی كوردستانه به‌رانبه‌ر به به‌غدا، نه‌ك ده‌ستى یه‌كێتى، چونكه ئه‌گه‌ر له ده‌ستى ئه‌وان بووایه، ده‌مێك بوو ده‌یانكرده قوربانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت".
ئه‌و ئه‌ندامه پارتییه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ره‌خنه له هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك پێویست ده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشتن بكه‌ن، خۆیشیان باش ده‌زانن یه‌كڕیزی كورد له گه‌یشتن به مافه‌كانی نزیك ده‌كاته‌وه".
جێی باسه دوای رووداوه‌كانى 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی دواتر، پۆستى پارێزگار له ده‌ستى كورد ده‌رهێنرا و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاش كه زۆرینه‌ى ره‌های كوردن په‌ك خراوه، هێزێكی سه‌ربازی بڕیاربه‌ده‌سته له كه‌ركووك، جگه له‌مه‌ش پارێزگاری به وه‌كاله‌تى كه‌ركووك، له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌یان بڕیاری دژ به به‌رژه‌وه‌ندی كورد له شاره‌كه ده‌ركردووه كه زۆرینه‌ى بڕیاره‌كانی بێ گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ ئه‌نجوومه‌ن و ته‌نانه‌ت به‌شێكیان نایاسایی و ناده‌ستووری بوون.