به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه ڕێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك به‌رنامه‌ی تیك تۆك به‌كار ده‌هێنن، ئه‌مه وای كردووه ئه‌م به‌رنامه‌یه ناوبانگێكی زۆر په‌یدا بكات و ئاستی به‌رنامه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك "فه‌یسبووك، ئینستاگرام و سناپچات" تێپه‌ڕێنێت له‌ڕووی به‌كارهێنه‌ره‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
youredm" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی تیك تۆك و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه ده‌ست ماڵپه‌ڕه‌كه كه‌وتووه، ئاپی تیك تۆك له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا راكێشاوه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه ئاپه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك و سناپچات و ئینستاگرام تێپه‌ڕێنێت.
تیك تۆك توانیویه‌تی له‌و ماوه كه‌مه‌دا نزیكه‌ی 500 ملیۆن ئه‌كاونت تۆمار بكات له‌سه‌ر ئاپه‌كه‌ی كه له 150 وڵاتی جیاوازه‌وه‌یه به‌كار ده‌هێنرێت كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی شكاندی ژماره پێوانه‌یی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
تیك تۆك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تایبه‌ت كراوه به ڤیدیۆی كورت بۆ سیسته‌مه‌كانی "ئای یۆ ئێس و ئه‌ندرۆید" ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌یلوولی ساڵی 2016 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "بایتی دانسه‌وه" و له ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ئاپی "موزیكڵی"یه‌كیان گرت و كران به یه‌ك به‌رنامه، ئاپی تیك تۆك ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه و به‌نزیكه‌ی 34 زمان به‌رده‌سته.