وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناوى 441 قوتابى كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانى ڕاگه‌یاند كه له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگیراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، عه‌باس ئه‌كره‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕاى گه‌یاند، كار ئاسانی ته‌واومان كردووه بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی ناوچه دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و خوێندكارانه‌ی له قوتابخانه كوردییه‌كان ده‌خوێنن، بۆیه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو كراوه و ژماره‌یه‌ك قوتابیی وه‌رگیران.
روونیشى كرده‌وه كه ڕه‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی 441 خوێندكاری شاری كه‌ركووك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌مان پێوه‌ر و كۆنمره‌ی وه‌رگیراوی خوێندكارانی هه‌رێم بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019.
عه‌باس ئه‌كره‌م داوای له خوێندكاران كرد له زووترین كاتدا سه‌ردانی نووسینگه‌ی كه‌ركووكی وه‌زاره‌ته‌كه بكه‌ن بۆ ده‌ستكردن بۆ ڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتن له زانكۆكانیان.