پۆلیسی سلێمانی ددانپێدانانى تۆمه‌تبارێك بڵاو ده‌كاته‌وه كه گیراوه به تۆمه‌تى دزینی 200 هەزار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى لە کارگەیەکی پلاستیک له شاره‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتى تشرینى دووه‌م، لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەوەی ئاشكرا كردووه كه پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن كارگەیەكی دروستكردنی بۆری پلاستیك بەهۆی دزینی پارەی كارگەكەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان بەلێكۆڵینەوەی ورد كرد و لەكاتی لێدانەوەی كامێرای چاودێری كارگەكەدا دەركەوت كە كارمەندێكی كارگەكە بەو تاوانە هەستاوە.
لەچالاكییەكی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، توانرا تۆمەتبارێك بگیرێت كەبڕی 200 هەزار دۆلاری ئه‌مه‌ریكى لەكارگەیەك دزیووه.
پۆلیسی سلێمانی لە ددانپێدانانەكانیدا تۆمەتبارەكەى ڕووبه‌ڕووى چه‌ند پرسیارێك كردووه ته‌وه، دزه‌كه ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەساڵی 2014 وە بەبەردەوامی پارەی لەكارگەكە بردووە كە بەكۆی گشتی دەكاتە 200 هەزار دۆلار واتە 20 دەفتەر دۆلاری ئەمه‌ریکی بووه.